شوان قەڵادزەیی گیانی لەدەستدا
PM:04:15---17-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 4951 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
په‌رله‌مانتارێکی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و دوو پاسه‌وانیان له‌ڕێگای هه‌ولێر - كه‌ركوك روبه‌رووی روداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ بونه‌وه‌ لە ئێستادا دەنگۆی گیان لەدەستدانی بڵاو بوویەوە.

به‌پێی زانیاریه‌كانی لڤین، ئۆتۆمبێلێك له‌ رێگای هه‌ولێر به‌ره‌و كه‌ركوك تووشی روداوی پێكدادان بوه‌و دوای ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و به‌ره‌و سایدی به‌رانبه‌ر رۆیشتوه‌ خۆی کێشاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی په‌رله‌مانتار شوان قه‌ڵادزه‌یی و به‌هۆیه‌وه‌ ناوبراو و سه‌رباز خۆشناو، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و دوو پاسه‌وانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ به‌ناوی ڕێباز بیتوێنی و هیوا قه‌ڵادزه‌یی به‌سه‌ختی بریندارن.

جێی ئاماژەیە، دوای ئەو ڕووداوە لە ئێستادا دەنگۆی گیان لەدەستدانی ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنەوەی ئیسلامی بڵاو بوویەوە بەڵام تا ئێستا میدیای فەرمی بزوتنەوەی ئیسلامی هیچی لەبارەوە بڵاونەکردوەتەوە



حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ناکات
‌حزبی‌ دیموكرات ئاماری چالاکیییەکیان ئاشکرا دەکەن
پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە
تەمەللی: هه‌ر 8 كورسیه‌كه‌ی شاری وان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌بێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: له‌ هه‌رێم ئابڕوبه‌رترین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌
‌ئاسایش كه‌سێكی به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ئەمڕۆ وادەی یاسایی ئەنجومەنی پاریزگاکان کۆتایی دێت
گۆڕانکاری لە ٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت
سەزای تەمەللی لە شاری وان دەنگیدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە