وێنە: کێ لەپشت هێنانەوەی تەرمی شەهیدەکانی یەکێتی بوو بۆ سلێمانی
PM:05:54---17-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 14989 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
شەوی رابردوو ته‌رمی شه‌هیدانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شه‌ڕی كه‌ركوك هێنرانەوە شاری سلێمانی و بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و حیزبی شاری سلێمانی ئەو تەرمانە ڕادەستی خانەوادەکانیان کرانەوە و هێنانەوەی ئەوتەرمانە بەسەرپەرشتی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بووە.

بەپێی ئەوزانیارییانەی دەست لڤین کەوتووە، شەوی رابردوو د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی فەرمانی دەرکردوە بۆ هێنانەوەی تەرمی سەرجەم شەهیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبەرەکانی جەنگ لە کەرکوک.

زانیارییەکان ئاماژە بۆئەوەدەکەن، بەمەبەستی هێنانەوەی تەرمەکان 23 ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنی تەندروستی لە سلێمانییەوە ڕەوانەی کەرکوک کراوە بەماوەی چەند کاتژمێرێک هێنراونەتەوە سلێمانی.

جێی ئاماژەیە، د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی جەنگی روبەڕوبونەوەی تیرۆر لە کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەردەوام سەرپەرشتی تیمە تەندروستییەکانی کردوە و هاوکاری پێشمەرگە بریندارەکان بووە ئەمە جگەلەوەی بەشێوەیەکی بەردەوام هاوکاری ماڵباتی پێشمەرگە شەهیدەکانی کردوە وە ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و روبه‌روبونه‌وه‌ له‌ شاری كه‌ركوك له‌پێناو پاراستنی خاكی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقیه‌كانه‌وه‌ كه‌ بۆ داگیركردنی شاری كه‌ركوك هاتبوون شه‌هیدكران.



بۆیەکەمجار لڤین نهێنی هەڵاتنی نەجمەدین کەریم لە کەرکوک بەرەو هەولێر ئاشكرادەکرێت
وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچەی راگەیەند
دواین هەڵوێستی عەبادی لەسەر ناردنی مووچەو کردنەوەی فرۆکەخانەکان
مام ڕۆستەم بەرامبەر 22 فڕۆکەکەی مەلا بەختیار بێدەنگی شکاند
ئارام شێخ محەمەد: قەرەبووی ئەم هاوڵاتیانە دەکەینەوە
بەغداد داواكارییەكی دیكەی بۆ ناردنی مووچەی ئاڕاستەی هەرێم كرد
هۆتێلێک لەشاری سلیمانی گڕی گرت
تورکیا هەڵوێستی لەبارەی ڕێککەوتنی یەپەگە و سوریا ئاشکرا کرد
حەیدەر عەبادی: نزیک بوینەتەوە لەدابین کردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم
حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەرزی خانوبەرە بدات بەهاوڵاتیان
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە