ئه‌ردۆغان ترسی له‌ ده‌ستدانی كه‌عبه‌ی هه‌یه‌
PM:02:01---16-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 3236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا ئاماژە بۆئەوەدەکات ئەگەر قودس لەدەست بدەین، ئەوا ناتوانین مەدینە بپارێزین، ئەگەر مەدینە لەدەست بدەین، ئەوا ناتوانین مەککە بپارێزین، ئەگەر مەککە لەدەست بدەین، کەعبەش لەدەست دەدەین.

ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕه‌سمی خەڵاتی نووسەر، نەجیب فازڵ لە شاری ئیستانبوڵ وتارێکی پێشکەش کرد و ووتی: "ئەگەر قودس لەدەست بدەین، ئەوا ناتوانین مەدینە بپارێزین. ئەگەر مەدینە لەدەست بدەین، ئەوا ناتوانین مەککە بپارێزین. ئەگەر مەککە لەدەست بدەین، کەعبەش لەدەست دەدەین".

ئەردۆغان ده‌ڵێت"١٥ ساڵە لە نێو تورکیایەکی گەورە و بەھێزدا له‌ ھەوڵی بونیاتنانی وڵاتێکداین تا ببێته‌ دەرگای ئومێد و سەرچاوەی متمانە بۆ گشت دۆستانمان، ھاونەژادەکان، ھاوئایینەکانمان و ستەمکاران و لێقەوماوان".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەشێکی قسەکانیدا وتیشی"لە پێناو ھەستاندنەوەی گەورەترین كێوی باوه‌ڕ لە مێژوودا، شەو و رۆژ دەخەینە سەریەک. ئەگەر ئەمڕۆ لە ناوەوە و دەرەوە بەردەوام رووبەڕووی ھێرش ببینەوە و رووبەڕووی بوختان ببینەوە و رێباز و گیانمان بۆ مەبەستە بکرێتە ئامانج، تاکە ھۆکاری وازنەھێنانمانە لەم خەباتە".

ئەردۆغان وتیشی"ئەگەر ھەروەک رابردوو ھەمیشە ئەگەر بڵێن 'دابنیشە' دانشین و ئەگەر بڵێن 'بێدەنگ بە' بێدەنگ بین و ئەگەر بڵێن 'بیدە' پێیان بدەین و ئەگەر بڵێن 'وەریبگرە' وەریبگرین، باوەڕ بکەن رووبەڕووی ھیچ لەم ھێرشانە نەدەبووینەوە، بەڵام سەیری قسەی ئەم ھێز و ئەو ھێزە ناکەین، بەڵکو تەنھا و تەنھا سەیری قسەی خوا دەکەین چی دەڵێت و تەنھا و تەنھا سەیری قسەی گەلەکەمان دەکەین چی دەڵێت".

سەرکۆماری تورکیا وتوویه‌تی"ئەگەر نەتوانین شتێک بە دەستمان خۆمان راستبكه‌ینه‌وه‌، ئەوا بە زمانمان، ئەگەر بەویش دەتوانین شتێک بکەین، ئەوا دەزانین کە پێویستە لە دڵمان نەفرەت دروست بێت. ئینشاڵڵا لە ماوەیەکی کورتدا ئەو رۆژانە دەبینین کە ناحەقییەکان بەدەستی خۆمان راستبکەینەوە".

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ئه‌نادۆڵو



بریتانیا،ئەڵمانیا و فەرەنسا: هیچ شتێک ڕەوایەتی بە کوشتنی خاشقچی نادات
هەسەدە: لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا شەش چەکداری داعس کوژراون
بەلەمێکی کۆچبەران لەتورکیا نوقمبوو
ترەمپ و ئەردۆغان بەڵینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیاندا
جۆ بایدن:ئیدارەکەی ترەمپ ناوبانگی ڕەوشتی ئێمەی لەکەدار کردوە
دوو وەزیری حکومەتەکەی ڕۆحانی دەستیان لەکارکێشایەوە
نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لە کوژرانی خاشقچی دەکات
ترەمپ:گێرانەوەکانی سعودیە لەسەر کوژرانی خاشقچی ڕاستن
سعودیە کوژرانی خاشقچی لەکونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا ئاشکراکرد
ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە