ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل تیرۆریسته‌
PM:02:03---16-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 1742 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
له‌ شاری ئیستانبوڵی توركیا، لو‌تكه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له‌باره‌ی ئۆرشه‌لیم (قودس) ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد، كه‌ 16 سه‌رۆك و سه‌رۆكی شاندی وڵاتانی ئه‌ندام به‌شدارییان تێداكردووه‌.

پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئۆرشه‌لیم (قودس)ی به‌ پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و داوای له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ ئۆرشه‌لیم (قودس)، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی لێكه‌وته‌وه‌ و ده‌یان هه‌زار كه‌س دژی بڕیاره‌كه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی لوتكه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌شكرد و ووتی"بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ پاداشتی ئیسرائیله‌ به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی و "قودس" هێڵی سووره‌ بۆ موسڵمانان".


ئه‌ردۆغان له‌ سكرینی هۆڵه‌كه‌دا وێنه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی نیشانی ئاماده‌بووان دا و ووتی"ئه‌وه‌ ره‌فتاره‌كانی ئیسرائیله‌ به‌رامبه‌ر منداڵان و بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپیش دژی پرۆسه‌ی ئاشتییه‌ و ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراوی تیرۆریستی هێناوه‌ته‌ ئۆرشه‌لیم (قودس).


هه‌روه‌ها رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئیسرائیلی تۆمەتبار كرد بەوەی كە كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدات و ئاشكرای كرد، ئیسرائیل خاوەن دەزگا و سیستەمێكی تیرۆرستییە و منداڵی تەمەن دە ساڵ لە فەڵەستین دەكاتە ئامانج".



پێش ده‌ستپێكردنی لوتكه‌ نائاساییه‌كه‌، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ووتی"پێویسته‌ هه‌موو وڵاتانی رێكخراوه‌كه‌ دان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین دا بنێت، ده‌بێت هه‌موومان بۆ ئه‌و ئامانجه‌ تێبكۆشین".

هه‌روه‌ها ووتی"ده‌بێت وڵاتانی دیكه‌ هانبدرێت له‌سه‌ر بنه‌مای سنووره‌كانی ساڵی 1967 دان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بنێن و پایته‌خته‌كه‌ی "قودسی رۆژهه‌ڵات بێت".





فەرەنسا داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات لەبارەی عەفرینەوە
تورکیا ئەنجومەنی ئاسایشی لە هێرشەکانی بۆسەر عەفرین ئاگادار کردۆتەوە
ئەردۆغان: ئەمریکا دۆستی هەتا هەتایی کەس نییە
ماكرۆن: داعش رووخاوه‌و كاتی بونیاتنانه‌وه‌یه‌
مۆساد 3 هه‌زار كه‌سی به‌نهێنی كوشتووه‌
وەزیری دەرەوەی تورکیا سه‌ردانی بەغدا ده‌كات
ڤیدیۆ: موعجیزه‌ی پاڵه‌وانێتی ئافره‌تێك بۆ رزگاركردنی پیاوێك
دامه‌زراوه‌ فیدرالییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ كارده‌كه‌ون
تورکیا:دەبێ لەسوچیدا کوردو هەموو پێکهاتەکان بەشداری بکەن بەڵام یەپەگە و پەیەدە نابێ بەشداربن
دادگای میسر سزای لەسێدارەدان بۆ چەند كەسایەتییەك دەردەكات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە