چیرۆکی ئەو سەرۆکەی 50 ساڵە بە ونبووەو نەگەڕاوەتەوە
PM:02:59---16-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 6560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
چیرۆكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئوستراڵیا كه‌ ونبوونه‌كه‌ی به‌ هه‌زاران كه‌سی تووشی شۆك كردووه‌، هێشتا به‌ شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌.

چیرۆكی هۆڵت، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئوستراڵیا یه‌كێكه‌ له‌ ته‌م و مژاویترین ئه‌و چیرۆكانه‌ی جیهانه،‌ كه‌ به‌ر له‌ 50 ساڵ چووه‌ته‌ گه‌شتێك و تائێستا هیچ كه‌سێك زانیاری له‌باره‌ی شوێنی ونبوونه‌كه‌ی ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌، به‌ڵام سه‌ر و سه‌ربرده‌كه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌ر به‌ زیندوویی ماوه‌ته‌وه‌، ئەمساڵ یادی 50 ساڵه‌ی ئه‌و رووداوه‌ كرایه‌وه‌.

له‌ ساڵی 1967، هۆڵت به‌شێوازێكی نامۆ ونبوو، كاتێك كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ چۆڵه‌وانیه‌كانی نیمچه‌ دوورگه‌ی مۆرنینغتۆنی ملبۆرن له‌ پشوودا بوو، له‌وكاته‌وه‌ تائێستا هۆلت چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی بی بی سی به‌ریتانیش، تائێستا دۆسیه‌ی به‌دواداچوونه‌ فه‌رمیه‌كان له‌باره‌ی ونبوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی ئوستراڵیا دانه‌خراوه و، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌وڵ بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان و مه‌ته‌ڵی ونبوونه‌كه‌ی 18مین سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، كه‌ ته‌نیا ماوه‌ی 2 ساڵ بوو ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتبوو.

له‌كاتێكدا كه‌ هیچ به‌ڵگه‌ و زانیاریه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌ ده‌یه‌كانی رابردوودا گومانی چه‌ندین پیلان و شرۆڤه‌كاری نامۆ ده‌كرا، له‌وانه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كرا، كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌كاتی مه‌له‌كردن له‌لایه‌ن ده‌ریاوانانی چینه‌وه‌ رفێندرابێت.

دوای ونبوونی ناوبراو، به‌ هه‌زاران كه‌س به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوایدا كرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسوود بوون و ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌كیشیان ده‌ستنه‌كه‌وت، هه‌تا نه‌یانتوانی پارچه‌یه‌ك له‌ جله‌كانیشی بدۆزنه‌وه‌، دواجار نه‌هه‌نگێكی قرشیشیان له‌ كه‌ناره‌كانی ئه‌و نیمچه‌ دوورگه‌یه‌ راونا و پارچه‌یان كرد، به‌ڵام هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وت.

ویكیپیدیاش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هۆڵت له‌ كه‌ناری شیفت ونبووه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌ئاودا خنكابێت، ئه‌مه‌ش نزیكترین ئه‌گه‌ره‌ كه‌ بۆچوونی شایه‌تحاڵێك جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و گوتوویه‌تی، ئه‌و هۆڵتی بینیوه‌ كاتێك وه‌ك گه‌ڵای دار په‌لكێشی ناو ده‌ریا ده‌بوو.

تائێستا به‌لایه‌نی كه‌م 103 حاڵه‌تی له‌مجۆره‌ی ونبوون له‌ ئوستراڵیا تۆماركراون و تائێستاش دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌دوایاندا دانه‌خراون.



بریتانیا،ئەڵمانیا و فەرەنسا: هیچ شتێک ڕەوایەتی بە کوشتنی خاشقچی نادات
هەسەدە: لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا شەش چەکداری داعس کوژراون
بەلەمێکی کۆچبەران لەتورکیا نوقمبوو
ترەمپ و ئەردۆغان بەڵینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیاندا
جۆ بایدن:ئیدارەکەی ترەمپ ناوبانگی ڕەوشتی ئێمەی لەکەدار کردوە
دوو وەزیری حکومەتەکەی ڕۆحانی دەستیان لەکارکێشایەوە
نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لە کوژرانی خاشقچی دەکات
ترەمپ:گێرانەوەکانی سعودیە لەسەر کوژرانی خاشقچی ڕاستن
سعودیە کوژرانی خاشقچی لەکونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا ئاشکراکرد
ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە