سێ منداڵە ڕزگارکراوەکەی ژێردەستی داعش گەیشتنەوە دهۆک
PM:03:11---17-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 1237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەو سێ منداڵەی بەر لە سێ مانگ لە تورکیا لەلایەن نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوەکان لە پارێزگای دهۆک دۆزرابوونەوە، ماوەی سێ مانگە وەک خۆیان دەڵێن لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوونە تاوەکو لەڕێگەی کونسوڵخانەی عێراق لە تورکیا بیانگەڕێننەوە لای کەسوکاریان.

ئەمڕۆ ١٧\١٢\٢٠١٧ ئەو سێ منداڵە کوردە ئێزدییە گەیشتنەوە پارێزگای دهۆک و بە کەسوکارەکانیان شادبوونەوە. بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوەکانیش دەڵێ لەسەر راسپاردەی سەرکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو یەک کوردی ئێزدی لەژێر دەستی داعش مابێت لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ رزگارکردنیان.

دایکی یەکێک لە منداڵەکان ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا 8 منداڵی دیکەی لەدەست داعش ماون،و وتی ئێستاش ٥ کچ و ٣ کوڕم لەژێر دەستی داعشدان داوا دەکەم ئەوانیشمان بۆ ڕزگارکەن.

خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راگەیاند: دوای نەمانی داعش لە عێراق بەشێکی زۆر لە خانەوادەی چەکدارەکانی داعش و ئەو رفێندراوانەی لەگەڵیان بوون، بەرەو سووریا و شوێنەکانی دیکە هەڵاتن، ئەو سێ منداڵە ماوەی مانگ و نیوێکە کار بۆ گەڕانەوەیان دەکەین، چونکە دوای نەمانی داعش ئێستا کارەکان سەختتربوونە، چونکە ئەو کوردە ئێزدییانە لە عێراق و سووریا نەماون و کارکردن بۆ گەڕانەوەیان لە وڵاتانی دیکە ئەستەمبووە، بۆزانی کەبۆ ڕوداو قسەی کردوە وتیشی بۆ نموونە ئەو سێ منداڵە لە تورکیا بوون، تورکیاش وا بە ئاسانی ئەو منداڵانە ناداتەوە، بۆیە دەبێت بەشێوەیەکی فەرمی داوای گەڕانەوەیان بکەین، بێگومان بە رێگای فەرمیش کاتی زۆری دەوێت.





گٶڕان:جێبەجێ نەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
لەکەلار بەهۆی یاریەوە گەنجێک بەچەقۆ بریندارکرا
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
لەهەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی دهۆک ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت
پەرلەمانی کوردستان سبەینێ کۆدەبێتەوە
خەسرەو گۆران:لەکاتی ڕیفراندۆمەوە تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە
عەرەفات کەرەم:با هاوڵاتیانی عێراق دەسەڵاتی کوردی تاقیبکەنەوە
کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە