خوێندکارە کوردە دەستگیر کراوەکانی کەرکوک ئازاد کران
PM:03:37---17-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 1946 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمڕۆ یەکشەممە 17-12-2017 رۆژی ئاڵای کوردستانە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئاهەنگ و چالاکی بۆ ئەو بۆنەیە سازکران، هەر بەم بۆنەیەوە دەیان خوێندکاری کوردی زانکۆی کەرکووک بە جلوبەرگی کوردییەوە چوونە زانکۆ، بەڵام هێزە عێراقییەکانی ناو کەرکوک بەوهۆیەوە 15 خوێندکاریان دەستگیرکردن.

بەڵام کەمێک پێش ئێستا ئەو ١٥ خوێندکارە کوردەی کەرکووک کە بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا لەنێو زانکۆی کەرکووک دەستگیرکرابوون، دوای دوو کاژێر دەستبەسەرکردن ئازادکران.

شایەنی باسە لەو ناوچانەی دەرەوەی سنوری ئیدارەی هەرێم کە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتونەتە ژێر دەستی حەشدی شەعبیەوە لەڕۆژی ئاڵای کوردستاندا تەنها لە خانەقین بەشێوەیەکی فەرمی یادی ئەوڕۆژە کرایەوە.




گٶڕان:جێبەجێ نەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
لەکەلار بەهۆی یاریەوە گەنجێک بەچەقۆ بریندارکرا
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
لەهەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی دهۆک ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت
پەرلەمانی کوردستان سبەینێ کۆدەبێتەوە
خەسرەو گۆران:لەکاتی ڕیفراندۆمەوە تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە
عەرەفات کەرەم:با هاوڵاتیانی عێراق دەسەڵاتی کوردی تاقیبکەنەوە
کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە