"حکومەتی ناوەند بەڵێنی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی داوە"
PM:04:07---17-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 6704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە کە بەرلە هاتنی ساڵی نوێ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

مەولود باوەموراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧\١٢\٢٠١٧ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە کۆبونەوەی نوێنەری وڵاتانی بیانی لەهەرێمی کوردستان حکومەتی ناوەند بەڵێنی ئەوەی داوە بەرلە سەری ساڵ فڕۆکەخانەکانی هەرێم بکرێنەوە.

وتیشی سەرەڕای ئەوەی هەوڵەکانمان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان تائێستا بەغدا هیچ وەڵامێکی دیاریکراوی نەداوینەتەوە و وادەیەکی دیاریکراوی دانەناوە بۆ کردنەوەیان.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەغدا لەکۆبونەوەی نوینەرانی وڵاتانی بیانیدا بەڵێنی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی داوە بەڵام تائێستا ئێمە بە شیوەی فەرمی پێمان نەگەیشتوە.

سەبارەت بە ڕەوانە کردنی بەڕێوەبەر و ئەفسەر لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بۆ فڕۆکەخانەکان وتی هیچ ئەفسەر و بەڕێوەبەرێک لەلایەن بەغداوە ڕەوانە نەکراوە و وتیشی تاکو گفتوگۆ و دانوستان نەکرێ ئێمە ئامادەنین فڕۆکەخانەکان ڕادەست بکەین.




هەسەدە:لەڕوداوەکانی عەفریندا ڕوسیا خیانەتی لەکورد کرد
لاهور شێخ جەنگی: پرۆسەی ئاشتی زیندو بکەرەوە نەوەک هێرش بکەن
خوێندنی باڵا: ئەوانەی خۆپیشاندانیانکرد خوێندکار نەبوون
نێچیرڤان بارزانی:هیچ وادەیەک بۆکردنەوەی فڕۆکەخانەکان نیە
کۆمەڵ و گۆڕان داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەکەن بۆ پشتیوانی عەفرین
سلێمانی ... مۆڵەتی كاركردن بە مۆلیدەیەك دەدرێت
سبەینێ شاندیكی فڕۆكەوانی عێراق سەردانی هەرێم دەكات
باڵەخانەی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان نۆژەن كرایەوە
مەسعود بارزانی: هێرشەکانی عفرین ڕابگرن
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز هاک کرا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە