مەترسی نەمانی موچە ئاشکرا دەکرێت لەساڵی داهاتودا
PM:05:44---17-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 5679 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
عەلی حەمەساڵەح ئەندام پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر هەرێمە و کۆمپانیاکانیش داوای قەرزەکانیان دەکەن ئەگەری زیاتر کەمبونەوەی موچە یان نەمانی موچە هەیە لەساڵی داهاتودا.

عەلی حەمەساڵەح ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧\١٢\٢٠١٧ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بەدواداچونمان کردووە کە کۆمەڵێک کۆمپانیای حیزبی بە ناوی جیاوازەوە لەخاڵە سنوریەکان دانراون و پارەیەکی زۆر لەخەڵک وەردەگرن.

وتیشی ئەمە گەندەڵیەکی ڕێکخراوە چونکە ڕێگە پێدراوە لەلایەنی حکومەتی هەرێمەوە بەپێی بڕیاری ٧٧٣ کەدەسەڵاتی داوەتە کۆمەڵگاکان بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکاندا بکەن.

هەروەهە ئاماژەی بەوەدا کە لەئێستادا پشکنین بۆ گاز و سوتەمەنی و بانزین لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دەکرێت بەناوی کۆمپانیای ڕەزگە و بڕی ١٠٠ هەزار دینار بۆ هەر تەنکەرێک بانزین و گاز وە ٦٠ هەزار دینار بۆ نەوت وەردەگریت لەکاتێکدا پیستر حکومەت ٢٨ هەزار دیناری وەردەگرت لەهەمان کاتدا کار بە کارمەندانی حکومەت دەکات.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ کۆمپانیایەکی دیکە بەناوی خەبەر وسول ٣ هەزار دیناری دیکە وەردەگریت وە کۆمپانیای داهۆڵیش بۆ هەر ئۆتۆمبیلێکی سوتەمەنی ٥٠ دۆلار وەردەگرێت کە هەمویشیان ئیجارن،وە کۆمپانیایەکی دیکە کە مەنەفێست دروست دەکات بەناوی نەقل بەڕی ٢٥ هەزار دینار وەردەگرێت کەهەموشیان بۆخۆیان هەڵدەگرن.

هەروەها وتی ١٢ کابینەش دانراوە کەهەریەکەیەن هەزار دینار وەردەگرن بۆهەر بارێک بەمشێوەیە داهاتی مەرزی باشماخ لەپێشودا ٢٢ ملییار دینار بووە.

لەبارەی موچەوە ڕایگەیاند بەهۆی قەرزی زۆری کۆمپانیاکان کەهەمویان داوای قەرزەکانیان دەکەن و سودی زۆریشیان لەسەرە چاوەڕوان دەکرێت لەساڵی ئایندەدا موچە کەم ببێتەوە و ئەگەری نەمانیشی هەیە چونکە حکومەت فشاری زۆری لەسەرە و کۆمپانیاکان داوای قەرزەکانیان دەکەن.




گٶڕان:جێبەجێ نەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
لەکەلار بەهۆی یاریەوە گەنجێک بەچەقۆ بریندارکرا
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
لەهەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی دهۆک ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت
پەرلەمانی کوردستان سبەینێ کۆدەبێتەوە
خەسرەو گۆران:لەکاتی ڕیفراندۆمەوە تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە
عەرەفات کەرەم:با هاوڵاتیانی عێراق دەسەڵاتی کوردی تاقیبکەنەوە
کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە