تره‌مپ ستراتیژێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
PM:01:53---18-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
كۆشكی سپی ئاماژە بۆئەوەدەکات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ 18/12/2017 ستراتیژییه‌تی نوێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی راده‌گه‌یه‌نێت.


هێربه‌رت ماكماسته‌ر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند"ستراتیژه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌رنجی خستووه‌ته‌ سه‌ر پاراستنی وڵات و ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌شه‌سه‌ندن بۆ داهاتووی ئه‌مریكا و ده‌سته‌به‌ركردنی "ئاشتی له‌ رێگه‌ی هێزه‌وه‌" بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مریكا فراوان بكرێت".


ماكماسته‌ر رۆژی 2/12/2017 كاتێك باسی ئاماده‌كاری ستراتیژه‌ نوێیه‌كه‌ی كرد، باسی رووسیاشی كردبوو و‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌ هۆكاری تێكدانی سه‌قامگیریی له‌ قه‌ڵه‌م دابوو و به‌پێویستی زانی بواری هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بدۆزرێته‌وه‌".


لای خۆیه‌وه‌ هیزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه‌ "ستراتیژه‌ نوێیه‌كه‌ ماكماسته‌ر خۆی ئاماده‌ی كردووه‌و تێڕوانینی سه‌رۆك بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ خۆده‌گرێت و ئاراسته‌ی كاركردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی وڵاتیش دیاری ده‌كات".


به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی، چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداره‌ی تره‌مپ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن"ستراتیژه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر جیهان و پرسی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌ته‌كانی ئێران و زیادبوونی هه‌ژموونی چین و دوژمنكارییه‌كانی رووسیا و هه‌وڵه‌ پڕوپاگه‌نده‌ییه‌كانی دژی رۆژئاوا له‌ خۆ ده‌گرێت".


رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌"كاركردن بۆ داڕشتنی ئه‌و ستراتیژه‌ نوێیه‌ له‌ مانگی ئاداری رابردووه‌وه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه، هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی هێربه‌رت مه‌كماسته‌ر بوو به‌ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیداره‌ی تره‌مپ. هه‌فته‌ی رابردووش له‌نێوان راوێژكاره‌كانی تره‌مپ بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كراوه‌".


له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مه‌كماسته‌ر له‌ لوتكه‌ی به‌رگریی نیشتمانی"ریگان" له‌ نزیك لۆس ئه‌نجلس رایگه‌یاند"ستراتیژه‌ نوێیه‌كه‌ پشت به‌ چوار خاڵ ده‌به‌ستێت، پاراستنی وڵات و هاووڵاتیانی ئه‌مریكی، بوژاندنه‌وه‌ی وڵات له‌ رووی گه‌شه‌پێدان و بازرگانی و فروانكردنی به‌رهه‌م، پارێزگاریكردن له‌ ئاشتی له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێز، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین و رووسیا و كۆریای باكوور و ئێران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".


راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌ دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ "ئیداره‌ی تره‌مپ، ستراتیژییه‌تێك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا داده‌ڕێژێت، چونكه‌ پێویستمان به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌ شێوێنه‌ره‌كانی رووسیایه‌ له‌سه‌ر سه‌قامگیریی و ئه‌و دۆخه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانیمان".




فەرەنسا داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات لەبارەی عەفرینەوە
تورکیا ئەنجومەنی ئاسایشی لە هێرشەکانی بۆسەر عەفرین ئاگادار کردۆتەوە
ئەردۆغان: ئەمریکا دۆستی هەتا هەتایی کەس نییە
ماكرۆن: داعش رووخاوه‌و كاتی بونیاتنانه‌وه‌یه‌
مۆساد 3 هه‌زار كه‌سی به‌نهێنی كوشتووه‌
وەزیری دەرەوەی تورکیا سه‌ردانی بەغدا ده‌كات
ڤیدیۆ: موعجیزه‌ی پاڵه‌وانێتی ئافره‌تێك بۆ رزگاركردنی پیاوێك
دامه‌زراوه‌ فیدرالییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ كارده‌كه‌ون
تورکیا:دەبێ لەسوچیدا کوردو هەموو پێکهاتەکان بەشداری بکەن بەڵام یەپەگە و پەیەدە نابێ بەشداربن
دادگای میسر سزای لەسێدارەدان بۆ چەند كەسایەتییەك دەردەكات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە