ئون بڕیاریدا سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆنی وڵاته‌كه‌ی بگۆڕێت
PM:01:57---18-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 857 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جۆنگ ئون بڕياريدا سه‌رجه‌م ژماره‌ى هێڵه‌كانى ته‌له‌فۆن له‌ وڵاته‌كه‌يدا بگۆڕدرێن.


ئه‌و بڕياره‌ى كيم جۆنگ ئون دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ رێبه‌رى ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى كۆرياى باكوور براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ورده‌كارى سه‌رجه‌م ژماره‌كان دزه‌ى كردووه‌.


رۆژنامه‌ى سه‌نى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و رێبه‌ره‌ى دزه‌ى پێكراوه‌، ژماره‌ى دامه‌زراوه‌ حكومى و ئه‌منييه‌كان و ئه‌ركيان له‌ پاراستنى كيم جۆنگ ئون تێياندا خراوه‌ته‌ڕوو.


ئه‌و رێبه‌ره‌ له‌ لايه‌ن سه‌رچاوه‌يه‌كى هه‌واڵى كۆرياى باشوورى نه‌يارى كۆرياى باكووره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.


به‌ تۆمه‌تى خيانه‌ت و دزه‌ پێكردنى ئه‌و رێبه‌ره‌ 500 لاپه‌ڕه‌ييه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆرياى باكوور ژماره‌يه‌ك تۆمه‌تباريان ده‌ستگيركردووه‌.


له‌و باره‌يه‌وه‌، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتينكى رووسى بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، گۆڕينى ژماره‌ى هێڵه‌كانى په‌يوه‌نديكردن بووه‌ته‌ بارگرانى به‌سه‌ر شانى دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تييه‌كانه‌وه‌ و بۆيه‌ ناچارن پشت به‌ مۆبايل ببه‌ست له‌ كاتێكدا تێچووى مۆبايل زۆر گرانه‌.


سه‌ره‌ڕاى داهێنانى مۆبايل، خه‌ڵكى كۆرياى باكوور، هێشتا گرنگى به‌ به‌كارهێنانى هێڵى ته‌له‌فۆنى زه‌مينى ده‌ده‌ن.




سبەینێ ترەمپ و پۆتین کۆدەبنەوە
حەدکا :لەشەڕێکدا دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران
تورکیا ڕێنمایی ئاڕاستەی هاوڵاتیەکانی دەکات لەعێراق
ترەمپ:نابێت ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت
دادگای تورکیا:قەرەبوی دەمیرتاش دەکاتەوە
دۆناڵد ترەمپ:نامەیەکی زۆر باش لە کیم جۆن ئونەوە
ڕوانگەی سوری کوژرانی ٢٨ کەسی لەدێرەزور بە بۆردومانی هاوپەیمانان ڕاگەیاند
کەنەدا هاوکاریە سەربازیەکانی بۆ عێراق پەرەپێدەدات
کەنەدا هاوکاریە سەربازیەکانی بۆ عێراق پەرەپێدەدات
ئیسرائیل پێگەکانی سوریا لە جۆلان بۆردومان دەکات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە