مامۆستایانی ناڕازی سەردانی پەرلەمانی عێراقیان کرد
PM:03:37---18-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 3280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
مامۆستایانی ناڕازی ئەمڕۆ ١٨\١٢\٢٠١٧ بە شاندێک سەردانی نوسینگەی سلیمانی پەرلەمانی عێراقیان کردو لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبونەوە.

دڵشاد بابانی سەرۆکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەلڤینی ڕاگەیاند مەبەستی سەردانەکەیان گەیاندنی دۆخی ئێستای موچەخۆران و فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستانە بۆ پەرلەمانی عێراق.

بابانی وتیشی داواکاریەکانمان گۆڕینی ئەم دەسەڵاتەیە چونکە هیچ شەرعیەتێکی نەماوە و ئێمە باوەرمان بە بەڵێنەکانیان نیە بۆیە داوا دەکەین هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی کاتی بێ یان ڕزگاری نیشتیمانی پێکبهێنرێت.

دڵشاد بابانی ئاماژەی بەوەدا ئێمە پێشتر داواکاریەکانمان گەیاندە حەیدەر عەبادی و ئەو بەڵێنی پێداین بەکرداری وەڵاممان بداتەوە ئەمڕۆ ئێمە داوای ئەو وەڵامە کرداریەمان لە عەبادی کرد.

زیاتر وتی ئێمە داوامان لەنەتەوەیەکگرتوەکانیش کردوە بەدەم داواکانمانەوە بێت و بەڵێنی بەدوادا چونیان بۆ کێشەکانمان داوە ئەمڕۆ داوامان لە پەرلامانی عێراق کرد کە پەرلەمانتارە کوردەکان هەوڵبدەن بۆ دابینکردنی موچەی موچەخۆران و گێڕانەوەی مافەکانمان.

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆش داوای لەسەرجەم فەرمان بەر وموچەخۆران و مامۆستا و کاسپکار و سەرجەم هاوڵاتیان کرد کە بێنە سەر شەقام و بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن بۆئەوەی ئەم دەسەڵاتدارانە دەربکەن و گوزەرانی خەڵک باشتر بکەن.




بەڕیوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم:ڕۆژانە ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدەینە هاوڵاتیان
کۆمسیۆن:ئەنجومەنی کۆمسیاران ٦١٤ سکاڵای ڕەتکردۆتەوە
سلێمانی: خوێندکارانی پزیشکی گردبونەوەیان ئەنجامدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ئەو بڕیارەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانگەی گستی ڕەگەزنامەی هەرێم دەرکرابوو ڕاگیراوە
موچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت
دواین زانیاری لەسەر دادگایکردنی دەمیرتاش
مەسعود بارزانی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات
پارتی: بۆئەوەی هەڵبژاردن له‌كه‌دار نه‌بێت، نه‌رمیمان نوواندووه‌
دەستلەکارکێشانەوە لەناو گۆراندا بەرپرسانی باڵا دەگرێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە