حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەرزی خانوبەرە بدات بەهاوڵاتیان
PM:12:43---19-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 2401 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
حکومەتی عێراق بڕیاری پێدانی قەرزی خانوبەرەی دا بەهاوڵاتیان بۆ دروستکرانی شوێنی نیشتەجێ بوون ، بۆ ئەو شوێنانەی کە بەهۆی شەڕی تیرۆر س ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانەوە وێران بوون.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بەقەرزی خانوبەرە ڕایگەیاند دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە پێدانی قەرزی خانوبەرە بەهاوڵاتیان، و دەڵێ وەزارەتی دارایی بەرپرسیارێتی زیادەی سەر ئەو قەرزانە هەڵدەگرێت بۆ پێنج ساڵی یەکەم.

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات پێدانی قەرزەکە بەپێی ڕەزامەندی لیژنەی قەرەبوکردنەوەی تایبەتمەند دەبێت.

سەبارەت بەڕێنماییەکانی بڕیارەکە دەڵێ وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیەکان و بانکی ناوەندی ڕێنماییەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە دەردەکەن.




لڤین وردەکاری هەوڵی پارتی بۆ تەزویرکردن ئاشکرا دەکات
فەزیحەیەکی پارتی لە 16 ئۆکتۆبەردا ئاشکرا دەبێت
‌کاندیدێکی پارتی بەڵێنی زیادکردنی پشوو دەدات
پۆلیسی سلێمانی: کەناڵی ڕوداو هەواڵی چەواشەکاری بڵاو دەکاتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
هەپەگە کوژرانی دوو سەربازی تورکیای لە باشوری کوردستان ڕاگەیاند
عومەری سەید عەلی:بەهیچ جۆرێک دەستدرێژی قبوڵ ناکەین
خەسرەو گۆران:پارتی کاندیدەکەی ناکشێنێتەوە،و چیتر پارتی نازی هیچ لایەنێک ناکێشێت
سلێمانی:هێرش کرایە سەر ئۆفیسی تەڤگەری ئازادی
ئەمڕۆ و موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە