حەیدەر عەبادی: نزیک بوینەتەوە لەدابین کردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم
PM:01:00---19-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 1601 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند لەدابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەریمی کوردستان نزیک بوینەتەوە و تەنیا دەبێت دڵنیا بین کە موچەکە دەگاتە دەست فەرمانبەرانی شایستە نەک لایەنگرانی حیزبەکان کە ئەوە بابەتێکی مەترسیدارە.

حەیدەر عەبادی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (دی دەبلیو)ی ئەڵمانی سەبارەت بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان وتی ڕیفراندۆم هەرێمی کوردستانی توشی دەرهاویشتەی مەترسیدار کرد.

هەروەها دەڵێ ئێمە نزیک بوینەتەوە لە دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەڵام پێویستە چاودێریەکی دروست هەبێت تاکو دڵنیا بین ئەو موچەیە دەگاتە دەستی فەرمانبەران نەک لایەنگرانی حیزبەکان کە ئەمە بابەتێکی مەترسیدارە.

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەکردنەوەی فڕۆکەخانەکان عەبادی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەکاتێکی نزیکدا فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بەڕوی گەشتە نێودەوڵەتیەکاندا بەڵام دەبێت دڵنیابینەوە لەجێگیر کردنی دەسەڵاتی فیدراڵی لەفڕۆکەخانەکان.




حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ناکات
‌حزبی‌ دیموكرات ئاماری چالاکیییەکیان ئاشکرا دەکەن
پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە
تەمەللی: هه‌ر 8 كورسیه‌كه‌ی شاری وان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌بێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: له‌ هه‌رێم ئابڕوبه‌رترین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌
‌ئاسایش كه‌سێكی به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ئەمڕۆ وادەی یاسایی ئەنجومەنی پاریزگاکان کۆتایی دێت
گۆڕانکاری لە ٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت
سەزای تەمەللی لە شاری وان دەنگیدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە