بەغداد داواكارییەكی دیكەی بۆ ناردنی مووچەی ئاڕاستەی هەرێم كرد
PM:03:27---19-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 7746 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
حكومەتی عێراق فورمێكی نوێ ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكات بە مەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر هەموو مامۆستایانی هەرێم و خوێندنگاكانەوە.

خۆگر خالد بەڕێوەبەری پلاندان لە پەروەردەی گشتیی سلێمانی بە میدیاکانی یەکێتی ڕاگەیاند"لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە فۆرمێك ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە كراوە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر خوێندنگاكانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ زانیاری لەبارەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی".

وتیشی"لەسنوری پارێزگای سلێمانی نزیك 37 هەزار مامۆستا و 10 هەزار فەرمانبەر مان هەیە پێویستەی هەمو زانیارییەك لەسەر یەك بەیەكی  ئەو مامۆستایانە داخڵ بكەین لەگەڵ ئەوانەیشی كە مۆڵەتی بێ موچەن".

ئاماژەی بەوەشكرد"ماوەی دوو رۆژە دەستیان كردووە بە پڕكردنەوەی ئەو فۆرمانە كە لەلایەن بەغداوە ئاڕاستەی هەرێم كراوە و جەختیشكردەوە دوای تەواوكردنی هەموو و زانیارییەكان ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت  ئەوانیش كاری خۆیان دەكەن".



کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ئەمڕۆ پارتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
بۆ یەكەمین جارە توێژەری ساڵ دیاریكرا
پارەی ڤیزەی ئێران بۆ ئەم هاوڵاتیانەی هەرێم لابرا
سلێمانی: سەدان کیلۆ شیرینی لەناوبران
حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی هاتوچۆی راپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌ربڕی
دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكاتەوە
وته‌بێژێك بەرچاو ڕونییەک لەسەر دەستگیرکردنی مێردمنداڵەکەی گەرمیان دەدات
یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر چوار خاڵ رێككه‌وتن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە