عەلی عەلاق: ته‌نیا فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ماوه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
PM:03:43---12-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 3337 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دوای گه‌یشتنی شاندی دانوستانكاری به‌غدا بۆ هه‌ولێر، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژە بۆئەوەدەکات پارەی مووچەی فەرمانبەران لە لقێکی بانکەکەیان لە شاری هەولێره‌.

له‌ پرێس كۆنفراسێكدا، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لە شاری هەولێر رایگه‌یاند: لقێکی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەولێر هەیە، کە بە شێوەیەکی ئاسایی پارەی تێدا دادەندرێت.

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق وتیشی: لقی هەولێری بانکی ناوەندی ئامادەیە و پارەی بۆ ڕەوانە کراوە، هەر کاتێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەژێر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیار درا، بانکەکە پارەی لایە و دەتوانرێت مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم بدات.

عەلی عەلاق جەختی لەوە کردەوە، تەنیا فەرمانی سه‌رۆك وه‌زیران ماوه‌ بۆ خەرجکردنی پارەکە، ئەو پارەیەی لە بانکەکەشدا هەیە، بۆ هەموو کارەکان کراوە دەبێت.

سه‌باره‌ت به‌ کارەکانی ئه‌و شانده‌ی كه‌ دوێنێ له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، عه‌لی عه‌لاق ده‌ڵێت: کۆبوونەوەمان هەیە لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەماهەنگیکردن لەبارەی باج و باجی بانکی، تاوەکوو دووجۆر باج وەرگرتن لە نێوان هەولێر و بەغدا نەبێت، ئەمەش کار بۆ کەمکردنەوەی کێشە و گرفتەکان دەکات و کەموکوڕییەکانیش چارەسەر دەکات.

ناوبراو ئاشكرایكردووه‌، له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان کار ده‌كه‌ن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و کارئاسانی بۆ کاری بانکی لە هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن.



سه‌در په‌یامێك ئاڕاستەی سه‌ركرده‌ كورده‌كان ده‌کات
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنە هەمیشەییەكان دیاری دەكات
عادل عەبدولمەهدی نوسینگەکەی لەناوچەی سەوز دەباتە دەرەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە سوریا
عادل عەبدول مەهدی کۆتایهاتنی وادەی خۆکاندید کردنی بۆ وەزارەتەکان ڕاگەیاند
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەییەکان کۆدەبێتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڵێنی بەردانەوەی ئاوی پێویستی لە ئەردۆگان وەرگرتوە
یەکگرتوو بانگهێشتی وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە