ئەردۆغان گوێ لەهیچ داوایەکی نێودەوڵەتی ناگرین و لەهێرشەکانی سەر عەفرین بەردەوام دەبین
AM:09:49---17-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 1090 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند لەکەیەوە یەکێتی ئەوروپا ڕێگای پێدراوە ئامۆژگاری میلەتی ئێمە بکەن،و وتیشی گوێ لەهیچ داوایەکی نێودەوڵەتی ناگرین و لەهێرشەکانی سەر عەفرین بەردەوام دەبین.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەوتارێکیدا لەناوچەی ئەرزەڕوم ڕایگەیاند ئەگەر ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت لەگەڵماندا لە دژی تێرۆر کاربکات، ئەوا دەبێت سەرەتا تێرۆرستان لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەربکات، بەمەش ڕەخنەی لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گرت کە پشتیوانی تیرۆر دەکات کە مەبەستی لە یەپەگەیە.

ئاماژەی بەوەدا بەبێ بەرامبەر هەموو جۆرە چەکێک بەو ڕێکخراوە تێرۆرستیـیە دەدەن، بەڵام بە پارەش بە ئێمەی نافرۆشن.

هەروەها وتی ئێستا لە لایەک خاڵەکانی چاودێریمان لە ئیدلیب زیاد و توندتر دەکەین و لە لایەکی دیکە بەرەو مەنبج دەڕۆین.

لەبارەی داواکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕاگرتنی شەڕی عەفرین ئەردۆغان ڕەخنەیان لێدەگرێت و دەڵێ ئێوە لە کەیەوە مۆڵتتان پـێداروە ئامۆژگاری ئەم میللەتە بکەن؟ ئەو ئامۆژگاریـیانە بۆخۆتان هەڵبگرن، ئەوە ئێمەین ٧ ساڵە ٣.٥ ملیۆن سوریمان گرتووەتە خۆمان.




دوای چوار ڕۆژ تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە
لەمەریوان شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حدکا ڕویدا
کەرکوک:هێرش کراوەتە سەر هەواڵگری حەشدی شەعبی
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەڕیوەدەچێت
چەمچەماڵ: دەیەمین ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
ڕامین پەناهی بۆ بەندیخانەیەکی شاری کەرەج دەگوێزرێتەوە
سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
پۆلیسی ڕاپەڕین:هاوڵاتیەک بەبرینداری دۆزرایەوە و گیانی لەدەستدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە