سەرۆکی پێشوی فەرەنسا بەتۆمەتی وەرگرتنی پارە لە حکومەتی لیبیا و موعەمەر قەزافی دەستبەسەرکرا.
ئاژانسی
هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەک لە دادگای فەڕەنساوە بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوە
لەگەڵ سارکۆزی دەکرێت بەتۆمەتی ئەوەی ساڵی ٢٠٠٧ لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی
سەرۆکایەتی فەڕەنسادا، ٥٠ ملیۆن یۆرۆی لە ڕژێمی موعەمەر قەزافی وەرگرتووە.
بە گوێرەی
یاساکانی فەڕەنسا، دەتوانرێت سارکۆزی بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر دەستبەسەربکرێت و ئەگەر
پۆلیس تۆمەتباریکرد بە تاوانێک ئەوا کەیسەکەی دەخرێتە بەردەم دادگا.
سەیفولئیسلام
قەزافی کوڕی سەرۆکی پێشووی لیبیا و زیاد تاکیەدین بازرگانی فەڕەنسی پێشتر چەندین
جار ئەو تۆمەتەیان خستووەتە پاڵ سارکۆزی، بەڵام ناوبراو بەردەوام ڕەتیکردووەتەوە
کە هاوکاری دارایی لە لیبیا وەرگرتبێت و ئەمەش یەکەمجارە سارکۆزی لەوبارەیەوە
لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.