ڤیدیۆ: لاهور شێخ جەنگی وەك هەمیشە قوربانی دەدەین لەپێناو كەركوكدا
PM:04:23---20-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 3265 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری –زانیاری هەرێم كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ لە كاتێكدا ئاگری نەورۆز دەكەینەوە، كە دۆزی رەوای گەلەكەمان لە سەرتاسەری ناوچەكەدا، روبەڕووی هەڕەشە و مەترسی ناوخۆ و دەرەكی بۆتەوە، و لەشكركێشی سەربازیی، و ململانێی ناوخۆیی، دەسكەوتە نەتەوەییەكانی لە كەركوكەوە تا عەفرین خستۆتە مەترسیەوە.

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

ئەمساڵ لە كاتێكدا ئاگری نەورۆز دەكەینەوە، كە دۆزی رەوای گەلەكەمان لە سەرتاسەری ناوچەكەدا، روبەڕووی هەڕەشە و مەترسی ناوخۆ و دەرەكی بۆتەوە، و لەشكركێشی سەربازیی، و ململانێی ناوخۆیی، دەسكەوتە نەتەوەییەكانی لە كەركوكەوە تا عەفرین خستۆتە مەترسیەوە.

ئەمڕۆ بە بەرچاوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، هەر وەك سەدان ساڵی رابردووی مێژووی خوێناویی ناوچەكەمان، گەلی كوردستان، روبەڕووی سەركوتكاری و راونان و قڕكردن بۆتەوە و دنیا لە ئاست ئەو كارەساتانەی دەهێنرێت بەسەرماندا، كڕ و كاس و بێ دەنگە.

كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان

ئەم برینە سارێژنەبووەی گەلەكەمان، برینی ژێر دەستەیی، وایكردوە كە هەمیشە نەورۆزی ئێمە جیاواز بێت لە نەورۆزی گەلانی تر و ئاگری نەورۆز، گڕی راپەڕین و رزگاری و هیوای سەربەخۆیی بێت لە رۆحی نەتەوەیی هەر یەكێكماندا. بۆیە بە درێژایی مێژووی  سیاسیی گەلەكەمان، رەچەڵەكی نەورۆز چۆتەوە سەر رەچەڵەكی ئازادی و سەربەخۆیی و ئێمەش بە پشتیوانیی خوا و ئێوە، تا گەیشتن بە ئامانج درێژە بەم رێبازە دەدەین.

كوردستانیانی كۆڵنەدەر

 كارەساتی عەفرین و روداوەكانی دوز و كەركوك و شەنگال لە ١٦ی ئۆكتۆبەر و رۆژانی دوایی، پەندن بۆ هەموومان و پێماندەڵێن كە‌ لەناو جوگرافیایەكی داخراودا، هیچ چەكێك لە یەكڕیزیی ماڵی كورد بەهێزتر نییە و ئەوەی كورد جگە لە چیاكانی هەیەتی، تەنها و تەنها تەباییە.

بگەڕێنەوە بۆ راپەڕینی ئازاری ١٩٩١ و تەبایی سەردەمی بەرەی كوردستانی، یان ساڵی ٢٠١٤ و تەبایی ساتەوەختی دروستكردنی كانتۆنەكانی رۆژئاوا و هەماهەنگی بۆ پاراستنی كۆبانی.

ئێستاش سەرباری كارەساتەكان، دڵنیام لەوەی كە سەرئەنجام تەبایی و یەكڕیزیی ماڵی كورد، ئاشتی ناوخۆ و یەكخستنی تواناكان بۆ بەرگری و بنیادنان، دەتوانێت بەهاری كوردی بهێنێتە بەر و سەربەخۆیی راستەقینە بە گەلە چەوساوەكەمان ببەخشێت، ئەمەش ئەركی هاوبەش و مێژوویی هەموومانە.

گەلی تێكۆشەری كوردستان

من كە ئەمڕۆ بەم پەیامە، بەشداری دەكەم لەگەڵتان، لە ناخی دڵەوە، هیوای سەلامەتی بۆ یەك بە یەكتان دەخوازم و مانەوە و خۆڕاگری و نەورۆزتان لێ پیرۆز دەكەم و دڵنیاتان دەكەم وەكو هەر یەكێك لە ئێوە، ئەوەی لە تواناما بێت بۆ ئاسودەیی ئێوە، بۆ پاراستنی سەروماڵتان، بۆ چاككردنەوەی بژێویی‌ ژیانتان، بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی و بۆ یەكڕیزیی گەلەكەمان درێغی ناكەم و پشتیوانتان دەبم.

من كە ئەمڕۆ، هاودەنگتانم، بە تەنها نوێنەرایەتی حزب و دیدگایەكی داخراو ناكەم، بەڵكو وەكو هەر یەكێك لە ئێوە، تامەزرۆم كە كوردستانەكەمان بمێنێت و دوژمنانی دەرەكیی گەلەكەمان، سەركردە كەمتەرخەمەكانی ناوخۆمان، گەندەڵ  و ئەو سیخوڕ و مشەخۆرانەی لەناو ریزەكانماندا كنەیان كردوە، فڕێ بدەینە دەرەوەی نیشتمانەكەمان و خۆمان بۆ ئایندەیەكی باشتر ئامادە بكەین.

هەڤاڵانی خۆشەویست

یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، هەمیشە بۆ كوردستان و ئازادی و دیموكراسی تێكۆشاوە و بۆ داهاتوویەكی پرشنگدار بۆ گەلەكەمان خەباتی كردوە.

بەڵام ئەمە بەتەنها بەس نییە چونكە ئەزموون دەریخست كە هەر كات یەكێتیی رۆڵی مێژویی خۆی نەبینێت، و لەبەر موراعاتی هاوپەیمانەكانی، سەركردایەتی دۆزی كوردستانیی بە بڕیاری نەخەمڵیووی ئەوانی تر بسپێرێت، وەك لە سەرەتای شەڕی داعش و مەسەلەی ریفراندۆمدا رویدا، گەل و نیشتمانەكەمان بەرەو كارەسات دەچێت.

بۆیە ئێستا كە دەركەوتووە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، ئایندەیان بەستراوە بە ئایندەی یەكێتییەوە، پێویستە بەهاری یەكێتییش دەست پێ بكا و ئەم حزبەی كە بە خوێنی شەهیدانی گەلەكەمان گەیشتۆتە ئەم قۆناغە، و رەوایەتی بوونی، لە خەڵكەوە وەرگرتوە، لەسەریەتی‌ خۆی نوێ بكاتەوە،  لە پێناوی خەڵكدا جڵەوی روداوەكان بگرێتە دەست، سەركردایەتییەكی بەرپرسیار بخاتە سەر شانۆی حوكمڕانیی و گەلەكەمان بەرەو كەنارێكی ئارام و سەقامگیرتر رابەرایتی بكات.

دڵنیام كە هەموومان پێكەوە، بە یەكێتی دەتوانین داهاتویەكی باشتر بۆهەمووان فەراهەم بكەین.

نەورۆز و ساڵی نوێتان پێرۆز بێ و بەهیوای ساڵێكی باشتر بۆ هەمووتان



پارتی داوای كردووە لە كابینەكەی عەبدول مەهدی بەشداری پێ بكرێت
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا
وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ لەسلێمانی دەستیپێكرد
یەكگرتوو وگۆران و كۆمەڵ سكاڵایەك ئاراستەی داواكاری گشتی دەكەن
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ وه‌زاره‌تی دارایی
وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاو دەکاتەوە
یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگەكان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خێمه‌یان هه‌ڵدا
به‌رپرسێكی حكومی كوژرا
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی چاكسازی‌ و بنیاتنانەوە لەگەڵ یەكێتی
سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە