لەبۆردومانێکی فڕۆکەکانی حکومەتی سوریادا بۆسەر ئیدلیب ٢٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران کە پانزە لەوان یەک خێزانن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند فڕۆکەکانی
حکومەتتی سوریا بۆردومانی ئیدلیبی کردووە ،و بەهۆیەوە ٢٠ کەس کەهاوڵاتی مەدەنی بوون گیانیان لەدەستدا ،و ١٦
ش لەوان منداڵن.
هەرلەوبارەیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
ڕایگەیاند ١٥ کەس لە قوربانیەکان یەک خێزانن.
شایەنی باسە ئیدلیب گەورەترین ناوچەیە کە تا
ئێستا لەژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا ماوە، هاوکات ماوەیەک حکومەتی سوریا بەچڕی
بۆردومانی غوتەی ڕۆژهەڵات دەکات کەلەژێردەستی ئۆپۆزسیۆندایە.