حکومەتی هەرێم بەبۆنەی یادی کیمیابارانی قەڵادزێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
AM:10:27---24-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لە چل و چوارەمین ساڵیادی کیمیاباران کردنی قەڵادزێدا حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ،لەم ڕۆژەدا ڕژێم ره‌شترین رق و قینی‌ خۆی‌ به‌سه‌ر قه‌ڵادزێدا باراند .

ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠١٨ چل و چوار ساڵ بەسەر کیمیابارانی قەڵادزێدا تێدەپەڕیت و بەوبۆنەیەوە حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەووە، و دەڵێ ئەمڕۆ چل و چوار ساڵ بەسەر بۆمبارانکردنی شاری خۆڕاگری‌ قەڵادزێ لەسەر دەستی رژێمی پێشووی عیراقدا تێدەپەڕێت، کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان رۆڵەی كوردستان، وێڕای بە ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی کە ئەو دەمە لە سەروەختی شۆڕشی ئەیلوولدا شاری قەڵادزێی ئازاد لە ئامێزی گرتبوو.

دەقی پەیامەکە:

ئەمڕۆ چل و چوار ساڵ بەسەر بۆمبارانکردنی شاری خۆڕاگرى قەڵادزێ لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقدا تێدەپەڕێت کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان ڕۆڵەی كوردستان، وێڕای بە ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی کە ئەو دەمە لە سەروەختی شۆڕشی ئەیلوولدا شاری قەڵادزێی ئازاد لە ئامێزی گرتبوو.

ڕژێم ئه‌و ڕۆژه‌ ڕه‌شترین ڕق و قینى خۆى به‌سه‌ر قه‌ڵادزێدا باراند و ویستى به‌ ته‌واوى شار و ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان له‌ناو به‌رێت، به‌ڵام ئەوەی ئاکامی تیاچوون بوو، ستەمکاران و مەرگدۆستانی ئەو ڕژێمە بوو کە کوردستانی خستبووە بەر شاڵاوی بۆمباران و کیمیاباران و سووتاندن و ڕاگواستنی زۆرەملێ. قەڵادزێ و شار و گوندەکانمان بە سەربەرزی و خۆڕاگرى مانەوە و ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانکردنەوە و شارستانیی گەلەکەمان سەرکەوت، ئێستاش لەجێی زانکۆیەکی شەهید، کوردستانییان خاوەنی دەیان زانکۆی سەردەمیانەن.

ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی کاریگەری و ئاسەوارە نەرێنییەکانی دەیان ساڵەی سیاسەتی وێرانکردن و بەسووتماککردنی کوردستان لەسەر دەستی ڕژێمە ستەمکارەکانی عێراق، لە هەموو لایەنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی و فەرهەنگییەکانەوە، لە پلان و کارە هەرە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ كارى بۆ ده‌كات.

له‌م یاده‌دا، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بۆمبارانی ساڵی ١٩٧٤ و ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی ١٩٨٢ی قەڵادزێی خۆڕاگر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
24/4/2018




فڕۆکەکانی هاوپەیمانان باشوری کەرکوکیان بۆردومان کرد
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
لایەنە ناڕازیەکان:کۆمسیۆن دەستی دەستی بەلایەنەکان دەکات لەبارەی هارد دیسکەکانەوە
لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەگەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
لە کەمپێکی یۆنان سێ گەنجی کورد دەکوژرێت
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای ڕۆزنەفت دوو گرێبەستی دیکەیان واژۆکرد
شاندی یەکێتی گەڕایەوە هەرێم
داعش هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا
دەروازەیەكی دیكەی سنوری لەنێوان كوردستان و ئێراندا كرایەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە