عێراق خاوه‌ن خراپترین پاسپۆرته‌ له‌ جیهان
PM:04:46---24-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1883 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی هێنلی له‌ پاسپۆرتی وڵاتان، ده‌ركه‌وتووه‌ پاسپۆرتی عێراق خراپترین پاسپۆرتی جیهانه‌ و له‌ كۆتایی لیسته‌كه‌دایه‌، پاسپۆرتی ژاپۆنیش باشترینه‌ و له‌ یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ دێت.


به‌ گوێره‌ی راپۆرتی دامه‌زراوه‌كه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ته‌واوی پاسپۆرتی وڵاتان كراوه‌ له‌ جیهان و بنه‌مای سه‌ره‌كیش پێویست نه‌بوونی وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته‌ی وڵاتانه‌.


به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، هه‌ڵگری پاسپۆرتی ژاپۆن، ده‌توانێت به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا بچێته‌ 189 وڵات و له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت، له‌كاتێكدا عێراق له‌ ریزبه‌ندی كۆتایی و 100ه‌مین دێت و هاوشانی ئه‌فغانستانه‌، كه‌ هه‌ڵگرانی ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی 30 وڵات بكه‌ن.


دوای ژاپۆنیش، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و سه‌نگاپووره‌ له‌ ریزبه‌ندی دووه‌م دێن و هه‌ڵگرانی ئه‌و پاسپۆرته‌ بۆیان هه‌یه‌ بچنه‌ 188 ده‌وڵه‌ت بێ ئه‌وه‌ی پێویستییان به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا هه‌بێت.


وڵاتانی فینلاند، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، كۆریای باشوور، ئیسپانیا به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌م دێن و هه‌ڵگرانییان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ ڤیزا وه‌ربگرن، ده‌توانن سه‌ردانی 187 وڵات بكه‌ن.


له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی، شانشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب – ئیمارات، له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌ پله‌ی 23یه‌مه‌ و هاوشانی ئۆرۆگوایه‌، كه‌ هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئه‌و دوو وڵاته‌، ده‌توانن بێ وه‌رگرتنی ڤیزا سه‌ردانی 154 وڵات بكه‌ن.


وڵاتانی دراوسێی عێراقیش، توركیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ پله‌ی 49یه‌مه‌ و هاوشێوه‌ی جۆرجیا، هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئه‌و دوو وڵاته‌، بۆیان هه‌یه‌ بچنه‌ 111 وڵات.


هه‌رچی ئێرانه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان له‌ ریزبه‌ندی 92 دێت، سووریا و سۆماڵیش له‌ ریزبه‌ندی 99 و و ئه‌فغانستان و دواتریش عێراق، دوای ئه‌وان له‌ پله‌ی 100 دێن.


پێشتریش هه‌مان دامه‌زراوه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ 231 شاری جیهان كردبوو و تێیدا به‌غدای پایته‌ختی عێراق، بۆ پێنجه‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك به‌ خراپترین شاری جیهان ده‌ستنیشان كرا.




دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت ،ئاوارە و دەرەوەی ڕەتکردەوە
عەبادی:هیچ هەماهەنگیەکمان لەگەڵ تورکیا نیە بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەسنورەکان
دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ بڕیار لەسەر تانەی سەرۆک کۆمارلەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەدات
سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران:چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگا دەکەین لەبارەی هەڵبژاردنەکان
نوری مالیکی:لەدوای ٣٠ی حوزەیرانەوە بۆشایی یاسایی لەوڵاتدا دروستدەبێت
دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر تانەکانی هەمواری هەڵبژاردنەکان دەدات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی دەکات
عەلاوی داوای کۆبونەوەی لایەنەکان بە بەشداری کورد دەکات
عەمار حەکیم:پەرلەمانی عێراق کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە
"هێزە عێراقیەکان لە شەنگالن ،و پێشمەرگەش لە قەندیلن کاریان پاراستنی سنورەکانی خاکی عێراقە"
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە