لایەنە ناڕازیەکان:کۆمسیۆن دەستی دەستی بەلایەنەکان دەکات لەبارەی هارد دیسکەکانەوە
AM:10:35---26-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لایەنە ناڕازیەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەپارێزگای سلێمانی ڕایانگەیاند کۆمسیۆنی سلێمانی دەستی دەستی بەلایەنەکان دەکات بەبیانووی جیاواز تاکو گۆڕانکاری لەهارد دیسکەکاندا بکات.

بەڵام نوسینگه‌ى سلێمانى، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژادنه‌كانى عێراق لەوەڵامی ئەو دەنگۆیانەدا دەڵێ ، هۆكارى دره‌نگ راده‌ستكردنى هارد دیسكه‌كانى وێنه‌ى كارته‌كانى ده‌نگدان، به‌لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ نوێنه‌ره‌كه‌یان له‌ به‌غداوه‌ به‌ رێگه‌ى وشكانى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سلێمانى.

دەشڵێ نوێنه‌ره‌كه‌یان له‌ به‌غداوه‌ به‌ رێگاى وشكانى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان، له‌ كاتى به‌یاننامه‌ى لایه‌نه‌كان به‌ڕێگاوه‌ بووه‌ به‌ره‌و سلێمانى.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات رۆژى هه‌ینى كاتژمێر ٥.٠٠هارد دیسكه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستیان، كه‌ وێنه‌ى كارته‌كانى ده‌نگدانى له‌ناودایه‌، و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ دابه‌شكردنى به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا.

7ئەمە لەکاتێکدایە کە دەزگای هەڵبژاردنی هاوپەیمانی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو دوێنێ رایانگه‌یاند، ماوەی دوو رۆژە نوسینگەی كۆمسیۆنی پارێزگای سلێمانی لە رێگەی نوێنەرەكەیەوە وێنەی كارتی دەنگدانەكانی بە ئەلیكترۆنی و لەسەر هارد دیسك وەرگرتووە، بەڵام بە بیانووی جیاواز دەستی دەستی بە لایەنەكان دەكات.

ڕاشیانگەیاند ئەوەش ئەو راستییە دەخاتە بەردەم لایەنەكان كە هەوڵەكان لەپێناو نەگەیشتنی وێنەی ئەلیكترۆنی كارتی دەنگدان، بۆ دەستكاریكردنیانەو هەوڵێكی جدییە بۆ شاردنەوەی ساختەكارییەكان.




چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە