چەند گروپێكی چەكدار لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی جێگیردەكرێن
PM:05:29---27-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 7577 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وتەبێژی هێزەكانی پاراستنی گەل، ئاشكرایدەكات ئەو هێزە چەكدارانەی كە بەهاوكاری توركیا لە مانگی 10ی 2018دا شاری عەفرینیان داگیركرد، بەپێی رێككەوتن بەشێكیان لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان جێگیر كراون.

دەمهات تۆڵهلدان، وتەبێژی هەپەگە لەهەرێمی پاراستنی میدیا، بە ڕۆژنامەی(ژیان)ی وت"دوای ئەوەی توركیا هێزە تایبەتیەكانی لەبەرواری لەسنوری خواكورك جێگیر كرد لەئێستادا سوپای داگیركەری توركیا بەهەموو توانایی خۆیەوەو بەهاوكاری هەمان ئەو گروپە چەتانەی كە هێرشیان كردە سەر شاری عەفرین، دەیەوێت ئۆپەراسیۆن لەناو خاكی باشور لەدژی پەكەكە پێكبێنێت".

سوپای توركیا لە 20ی 10ی 2018 بەهاوكاری گروپە چەكدارییەكانی (داعش، بەرەی نوسرە، ئەحرار ئەلشام، ئەسەدوڵا، نورەدین زەنكی، كەتیبەی توركمانەكان، لیوای سوڵتان موراد، فیرقەی هەمزە، فەیلەقی شام، كەتیبەی مشعل تەمۆ، لیوای سقور جەبەل، جەبهەی شامیەو جەیشی نەسر) دوای 59 رۆژ شەڕوپێكدادان شاری عەفرینی لە رۆژئاوای كوردستان داگیر كرد، لەهەمان كاتدا توركیا هێزی تایبەتی خۆی لە 10 ی ئازاری 2018 لەناوچەی بەرمیزەو لێلكان لەسنوری ناحیەی سیدەكانی سەر بەقەزای سۆران لەسنوری پارێزگای هەولێر جێگیركرد.

دەمهات تۆڵهلدان، دەڵێت "هاتنی سوپای تورك‌و چەكدارەكان لەكاتێكدایە ئەو لایەنە دەسەڵاتدارە لەناوچەكە نەك بێدەنگە، بەڵكو چاوساغییان بۆ دەكات‌و بەچەندین جۆریش هاوكارییان دەكات".

وتەبێژەكەی هەپەگە دڵنیایی دەداتە خەڵكی كوردستان بەوەی كە سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێمی كووردستان تووشی شكستێكی گەورە دەكەن، وتی "بەرخۆدانی گەریلا لەبەرامبەر سوپای داگیركەری توركیا بەردەوامەو ڕۆژانە چالاكی بەچەكی قورس پێكدێنین‌و تائێستاش زیاتر لە 150 سەربازو چەكداری توركیا لەخواكورك كوژراون".



تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
ئەمڕۆ ڕێگای کەرکوک- هەولێر بەفەرمی دەکرێتەوە
سبەینێ ڕێگای نێوان کەرکوک – هەولێر دەکرێتەوە
بازیان:بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە سێ کەس بریندار بوون
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە