هازارد :هەڵباژردەی بەرازیل بەهێز و تۆقێنەرە
PM:01:40---03-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 1807 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئیدین هازاردی یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیکا ڕایگەیاند دڵخۆشم بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەمان بۆ قۆناغی هەشتی مۆندیال ،و دەڵێ ئامادەی ڕوبەڕووبونەوەین لەگەڵ بەرازیل.

شەوی ڕابەدوو هەڵبژاردەی بەلجیکا دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ دواکەوت بەرامبەر هەڵبژاردەی یابان لە تایمیی دووەمی یاریەکەدا توانی بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ سەرکەوێت بۆ قۆناغی هەشتی مۆندیالی ڕوسیا.

لەیاریەکەی دوێنێ شەودا هازارد بەباشترین یاریزانی یاریەکە دەستنیشان کرا، و لەبارەی یاریەکەشەوە ئەو یاریزانە بەماڵپەڕی فیفای ڕاگەیاندوە کاتێک بە دوو گۆڵی بێوەڵام دواکەوتین، پێمانوابوو هەمان چارەنووسمان توش دەبێت کە دووساڵ لەمەوبەر لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا بەرامبەر وێڵز دووچاری بووین.

دەڵێ بەڵام ئێمە ئەمجارە بەوە جیاواز بوین کە بیرمان لەوە کردەوە کە توانای ئەوەمان هەیە گۆڵی بردنەوە تۆمار بکەین.

هازارد سەبارەت بەڕوبەڕوبونەوەیان بەرامبەر بەرازیل لەقۆناگی داهاتودا وتی پشوویەکی کورت وەردەگرین، بێگومان یاریکردن بەرامبەر بەرازیل نایابە، ئەوان بەهێز و تۆقێنەرن، بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین لێیان ببەینەوە.




ڕۆناڵدۆ بۆ ڕۆیشتنی بۆ یوڤانتۆس پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە
یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە
هازارد :هەڵباژردەی بەرازیل بەهێز و تۆقێنەرە
مارادۆنا داوای لێبوردن لە رامۆس دەکات
ئیمانوئێڵ پیتی:پێویستە مێسی شەرمەزار بێت
ئەمڕۆ یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەستپێدەکات
پلاتەر:لای سەرۆکی فیفا وڵاتانی دەوڵەمەند لەپێشترن
پێرێز مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ ناکات
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەجێهێشتنی یانەکەی ئاشکرا کرد
ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە