خەسرەو گۆران:لەکاتی ڕیفراندۆمەوە تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە
AM:11:40---14-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 762 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی ڕایگەیاند لە ٣٠ ئەیلول تەنها هەڵباژردنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و دەشڵێ کۆمسیۆن لەکاتی ڕیفراندۆمەکەوە تۆماری دەنگدەرانی پاک کردۆتەوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندوەهه‌ڵبژاردنی‌ ٣٠ی‌ ئه‌یلول ته‌نها هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌، هیچ باس له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌كراوە.

هەروەها دەڵێ بابەتی هەڵبژاردن بڕیاری لەسەردراوە و ناکرێ بەدڵی حیزبەکان هەڵبژاردن بکرێت،و دەشڵێ كۆمسیۆن له‌كاتی ریفراندۆمه‌كه‌وه‌ تۆماری ده‌نگده‌رانی پاككردۆته‌وه‌.

هەروەها باس لەو کێشانە دەکات کەلە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دروستبوو دەڵێ ئه‌و كێشانه‌ی له‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراقدا هه‌بوو، بڕوا ناكه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا دووباره‌ ببنه‌وه‌.

بڕیارە لە بەرواری ٣٠ ئەیلولی داهاتوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، و لەوبارەیەشەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی و ڕاپرسی هەرێم بەشێک لەئامادەکاریەکانی تەواو کردوە.




سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ حکومەتی شەراکەتی راستەقینەدایە
شەش کەس بەتۆمەتی بازرگانی بەمادەی هۆشبەر دەستگیرکران
پەرلەمانتارێکی پارتی:لەهەوڵداین پشکی هەرێم لەبوجەی عێراقدا بکرێتەوە ١٧ لەسەدا
وەزارەتی پەروەردە ڕۆژەکانی پشووی ئەمساڵی ڕاگەیاند
لە عەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
نوسەر و رۆژنامەنوس مستەفا ساڵح کەریم کۆچی دوایی کرد
پۆلیسی گەرمیان:هاوڵاتیەک لەماڵەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە
لەپێکدادانی دوو تەنکەردا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە