پوتین بۆ زه‌ماوه‌ندی ژنه‌ وه‌زیرێك ده‌چێته‌ ڤییه‌ننا
PM:04:28---19-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 915 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیكی رووسی بڵاویكرده‌وه‌، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، بۆ به‌شداریكردن له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی كارین كنایسڵ، خانمه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆستریا (نه‌مسا) ده‌چێته‌ ڤییه‌ننای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌و خانمه‌ وه‌زیره‌ پوتینی بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ی بانگهێشتكردووه‌. كنایسڵ ئێستا ته‌مه‌نی 53 ساڵانه‌ و كاتێك باوكی فڕۆكه‌وانی تایبه‌تی شا حسێن كوڕی ته‌لال، پادشای پیشووی ئوردن بووه‌، به‌شێكی ژیانی له‌ ئوردن به‌سه‌ر بردووه‌. ئێستا ئه‌و خانمه‌ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێك ده‌كات به‌ناوی  ڤۆلفگانگ مایلینگه‌ر كه‌ ته‌مه‌نی 54 ساڵانه‌، به‌ڵام مایلینگه‌ر یه‌كه‌م هاوسه‌ری ئه‌و خانمه‌ وه‌زیره‌ نییه‌.

كارین كنایسڵ سیاسییه‌كی سه‌ربه‌خۆی ئۆستریاییه‌ و ساڵی 1990 له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و خاوه‌ن ئاراسته‌ی راستڕه‌وی توندڕه‌وه‌ و ژیانی به‌ چه‌ندین قۆناخی جۆراوجۆردا تێپه‌ڕیوه‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و له‌ بواری دیپلۆماسی كاریكردووه‌و خوێندنی ئه‌كادیمی خوێندووه‌و رۆژنامه‌وانێكی ئازاد بووه‌و كتێبیشی نوسیووه‌.

پارتی ئازادی راستڕه‌وی توندڕه‌و له‌ 18/1/2017 بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشانی كرد و له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لی مه‌سیحی كۆنه‌پارێز، به‌شداریی حكومه‌تیان كردووه‌ و به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌ تونده‌كانی و گاڵته‌كردنی به‌ په‌نابه‌ران ره‌خنه‌ی زۆری لێگیراوه‌.

كارین له‌ 18/12/1965 له‌ ڤییه‌ننا له‌ دایكبووه‌ و به‌شێكی ته‌مه‌نی منداڵی له‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به‌سه‌ربردووه‌. باوكی فڕۆكه‌وانی تایبه‌تی شا حسین كوڕی ته‌لال پادشای پێشووی ئوردن بووه‌و به‌شداریی له‌ دامه‌زراندنی هێڵی شاهانه‌ی ئوردنی كردووه‌.

كارین بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌یه‌ و جگه‌ له‌ زمانی ئه‌ڵمانی (زمانی دایك) زمانه‌كانی (ئینگلیزی، فه‌ڕه‌نسی، ئیسپانی، عه‌ره‌بی، ئیتالی، عیبری و هه‌نگاری) ده‌زانێت.



دواین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی هێرشەکەی سەر سوپای پاسداران
لەئەهواز هێرش کرایەسەر نمایشی سەربازی سوپای پاسداران
مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد
ئەمریکا دەیەوێت ڕێکەوتننامەیەک لەگەڵ ئێران واژۆبکات وەک جێگرەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی
ئەردۆغان ڕێککەوتنمان لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە ئیدلیب هەنگاوێکە بەرەو ئاشتی
سوریا به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی روسیا و توركیا خۆشحاڵه‌
قەرەیلان: توركیا لە بەرامبەر ئیدلب تەلرەفعەتی دەوێ
ئیسرائیل وەڵامی روسیای دایەوە
توركیا هێز و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ئیدلب ده‌كات
رووسیا به‌ڵێن ده‌دات تۆڵه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له‌ ئیسرائیل ده‌كاته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە