چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
PM:04:44---19-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 3295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
نزیكەی 40 كاندیدی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەبووە، یەكێكیان بەهۆی ئەوەی حوكمی هەتا هەتایی هەبووە ناوەكەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ پەسەند نەكراوە و داوا لەقەوارە سیاسییەكەی كراوە بیگۆڕێت بە كەسێكی تر.

ڕۆژنامەی ژیان لەسەرچاوەیەك لەناو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان زانیوویەتی"نزیكەی 40 كاندیدی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەبوە و یەكێك لەوانەش بەهۆی ئەوەی تاوانەكەی حوكمی هەتا هەتایی تیادا وەرگیرابوو، ناوەكەی پەسەند نەكرا و رەتكرایەوە". 

لەبارەی پێشینەی تاوانی كاندیدەكانی تریش، سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد "پێشینەی تاوانی ئەوانی دیكە جۆراو جۆر بووە لەنموونەی شەش مانگ و دوو مانگ حوكمدان و سەرپێچی هاتوچۆ  ...هتد". 

 بەپێی یاسایی عێراقی كە بە پشتبەستووە بەبڕیارەكانی رژێمی پێشووی عێراق هەر كەسێك بە تاوانی لەكەدار(لەكەدار بە شەرەف تاوانەكانی دزی و گەندەڵی و خواردنی پارەی دەوڵەت و تەزویر) تۆمەتبار كرابێت ناكرێت كاندید بكرێت بۆ پلەی نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و پەرلەمان و ئەمە جگە لەوەی هەر كەسێك ئەو تاوانەی بەسەردا ساخبوەوە لەوەزیفەدا فەسڵ دەكرێت و قابیلی ئەوە نییە ببەخشرێت.

سەرچاوەكەی كۆمسیۆن بۆ (ژیان)ی روونكردەوە "یەكێك لەكاندیدەكان حوكمەكەی هەتا هەتایی بووە و ئەو لایەنەی كاندیدی كردبوو داوای لێكرا و گۆڕی".  

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە كاندیدە لادراوەكە كاندیدی قەوارە سیاسییە كوردییەكان نەبووە. 




وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە