بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە ڕێنماییەک لەبارەی گەشتی عەمرە بڵاودەکاتەوە
AM:10:43---19-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕیوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێم ڕایگەیاند سەرجەم ئەو گەشتانەی حەج و عەمرە کەلەڕێگەی وشکانیەوە دەکێن پێچەوانەی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەن،و لێپێچینەوەی یاساییان بەرامبەر دەکرێت.

لەڕونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێم لەبارەی گەشتی وشکانی حەج و عەمژرە رایگەیاندوەما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌وه‌ رێكلام بۆ ئەوە کراوە گەشتى عومرە بە ڕێگاى وشکانى ئەنجامدەدەن بۆ وڵاتى سعودیە.

لەڕونکردنەوەکەدا هاتوە ئێمه‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین‌ هیچ رێنماییه‌كی فه‌رمیمان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقەوە لەوبارەیەوە پێنه‌گه‌یشتووه.

ئەوەشى خستوەتەڕوو، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ڕیكلامیان كردووه‌ بۆ ئەنجامدانى گەشتى عومرە بە ڕێگاى وشکانى به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌یه.

لەکۆتایدا دەڵێ داوا له‌ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ ده‌كه‌ین سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان چونکە هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوور له‌ رێنماییه‌كان، عومره‌كاران بگوازێته‌وه‌ به‌رپرسیار ده‌بێت.




پۆلیسی هەولێر: ٨٢ شوێنی دەرمان داخراون
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
سبەینێ لەهەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت
سبەینێ لەهەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە
کەڵەکچی: هاوڵاتیەک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
پەرلەمانتاری هەدەپە:تاگۆشەگیری سەر ئۆجەلان بەردەوامبێت هیچ شتێک لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکەوێتە سەر سکە
ماوەی وەرگرتنی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ وپەیمانگاکان درێژکردەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە