سوریا به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی روسیا و توركیا خۆشحاڵه‌
PM:03:30---19-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 307 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا خۆشحاڵی خۆی به‌ رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا به‌ درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی له‌ چه‌كداماڵراو له‌ ئیدلب ده‌ربڕی كه‌ تا هێڵی ته‌ماسی نێوان سوپای سووریا و گرووپه‌ چه‌كداره‌كان درێژده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاندووه‌"دیمه‌شق پێشوازی له‌ رێككه‌وتنی تایبه‌ت به‌ پارێزگای ئیدلب ده‌كات كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 17/9/2018 له‌ شاری سۆچی رووسیا راگه‌یێنرا، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ به‌رهه‌می گفتوگۆی چڕی نێوان رووسیا و سووریا و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی نێوان هه‌ر دوو وڵات بووه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "به‌رده‌وام پێشوازی له‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كه‌ین ببیته‌ هۆی رێگه‌گرتن له‌ خوێنڕشتنی سوورییه‌كان و هاوكار بێت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی و ئه‌و گورزه‌ی به‌هۆی گرووپه‌ "تیرۆریسته‌كان" به‌ر وڵات كه‌وتووه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "دیمه‌شق تا كۆننترۆڵكردنه‌وه‌ی دوایین بستی خاكی سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ شه‌ڕی "تیرۆر" جا له‌ رێگای ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بێت یان به‌هۆی رێككه‌وتنی ناوخۆیی".



نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لە کوژرانی خاشقچی دەکات
ترەمپ:گێرانەوەکانی سعودیە لەسەر کوژرانی خاشقچی ڕاستن
سعودیە کوژرانی خاشقچی لەکونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا ئاشکراکرد
ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات
نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
کونسوڵی سعودیە لە تورکیا دوورخرایەوە
تورکیا: ئەمرۆ ماڵی کونسوڵی سعودیە لە ئیستەمبوڵ دەپشکنین
کونسوڵی سعودیە تورکیای بەجێهێشت
مایک پۆمپیۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە
پەنابەران پەیوەندی نێوان ئەڵمانیا و ئیتالیا تێکدەدەن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە