فەرید ئەسەسەرد:بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمی یەکێتیە و لەتیف ڕەشید کاندیدی یەکێتی نیە
PM:12:27---20-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 2493 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
فەرید ئەسەسەرد ڕایگەیاند لەئێستادا تاکە کاندیدی فەرمی یەکێتی دکتۆر بەرهەمە بەڵام دکتۆر لەتیف ڕەشید هەرچەندە کادیرێکی پێشکەوتوی یەکێتیە بەڵام ئەو کاندیدی یەکێتی نیە و بەشێوەیەکی سەربەخۆ خۆی کاندید کردوە.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانەی وتوێژێکی لە دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند هەر خۆی د. لەتیف ئامادەیی خۆی دەربڕی بوو بە رەزامەندی یا بێ رەزامەندی سەرکردایەتی خۆی کاندید دەکات، پێم وایە ئەگەر دەرگای خۆپاڵاوتن کرابێتەوە ئێستا خۆی کاندید کردووە، بەڵام د. لەتیف ئەگەرچی کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتیە بەڵام کاندیدی فەرمی یەکێتی نیە، واتە جیاوازیەکەی لەگەڵ د. بەرهەم ئەوەیە، د. بەرهەم کاندیدی فەرمی یەکێتیە بەڵام د. لەتیف کاندیدی نافەرمی یەکێتیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی دەیانزانی کە لەدەرەوەی یەکێتی د. لەتیف خۆی کاندید دەکات، چونکە بەهەموومانی وتبوو، ئەو بەپێی دەستور مافی خۆ کاندیدکردنی هەیە،ئێمە ناتوانین ڕێی لێ بگرین.واتە ئێستا د. لەتیف دەبێتە کاندیدی نافەرمی یەکێتی ئەگەر دەنگی پێویستی هێنا بێگومان دەبێتە سەرۆک کۆماری داهاتووی عیراق.

سەبارەت بەڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی لەبارەی سەرۆک کۆمارەوە وتی لەدواین کۆبونەوەدا نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێک، پارتی چەند بژاردەیەکی خستە بەردەممان لەوانە ئەگەر پارتی و یەکێتی ڕێک نەکەون لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق ئەوا با بۆ کاندیدێکی کوردی بێ لایەن بێت بەڵام ئێمە رەتمان کردەوە بۆیە ئێستا بڕیارەکە وایە ئەوان کاندیدی خۆیان دەبێت ئێـمەش هی خۆمان.




خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە