هەپەگە: ٢٨ سەربازی تورکیا لەباکور کوژراون
AM:10:38---22-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند لەجەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان گەریلاکان ٢٨ سەربازی تورکیایان کوشتوە.

لەڕاگەیەنراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند گەریلاکانی یەژاستار و ھەپەگە لە گەڤەر و شەمزینانی سەربە جولەمێرگ لە دژی سوپای تورک چەند چالاکیەکیان ئەنجامداوە.

دەشڵێت، یەکێک لە چالاکییەکان لە ١٩ی ئەیلول لە ناوچەی شەمزینان لە جولەمێرگ ئەنجامدراوە و تیایدا چوار پێگەی سوپای تورکیا تێکشکێندرا و زیاتر لە ٢٠ سەربازیش کوژران.

لەراگەیەنراوەکەدا هاتوە ھەمان ڕۆژ گەریلاکانی یەژاستار لەسەر گردی عەلیشێری سەربە گەڤەر بە قەناس چالاکییان ئەنجامداوە، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای تورکیا کوژران، رۆژێک دواتر لە ھەمان ناوچە شەش سەربازیان کوشتووە.




خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
پۆلیسی سلێمانی چوارکەسی بەتۆمەتی جادوو و دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیرکرد
نێچیرڤان بارزانی:لەئایندەدا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەوپێش دەچێت
پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌كات
شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
بەهۆی بارانەوە جارێکی تر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان کەلار داخرا
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردومان کرد
کارەبای سلێمانی وەرگرتنی پارەی کارەبا ڕادەگرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە