پەنابەرانی كورد لە كەمپەكانی دوورگەكان نائومێد دەكرێن
PM:12:14---23-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 906 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ماڵپەری ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویكردەوە سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا داوایەكی كۆمەڵەی تەندوستی ئوسترالیای سەبارەت بە گواستنەوەی پەنابەران بۆ ئوسترالیا ڕەتكردوەتەوە.

ئەو كۆمەڵەیە پێشتر داوایەكیان ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا، سكۆت مۆریسن، كردووە بەمەبەستی گواستنەوەی پەنابەرانی ژن و منداڵ لە كەمپەكانی دوورگەی ناورۆوە بۆ ئوسترالیا.

لە بەرامبەردا ، سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا لەپاش ڕەتكردنەوەی داواكە دەڵێت ئەو ئامادە نییە كە هیچ لایەنێكی سیاسەتی پاراستنی سنورەكانی ئوسترالیا بخاتە مەترسییەوە. 

ئوسترالیا بەردەوامە لە پیادەكردنی سیاسەتی پاراستنی سنورەكانی ئەویش لەڕێگەی دەستگیركردن و دیپۆرتكردنەوەی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخە بۆ ئەو ووڵاتەی كە سەرەتا لەوێوە هەوڵیانداوە بە قاچاخ بچن بۆ ئوسترالیا.  

بەگوێرەی زانیارییە میدیایەكان ، بەشێك لە پەنابەرانی هەردوو دوورگەی ناورۆ و پاپانیوگینیا بەڕەگەز كوردن.

سەرچاوە : ماڵپەری ڕۆژنامەی گاردیان 







ئه‌ردۆغان: كه‌س باسی ئاشتیی نه‌كات
رۆحانی هەڕەشەی تووند لە رۆژئاوا دەکات
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران خۆی كوشت
روانگه‌ی سووریا: ئه‌مه‌ریكا چه‌ك و پێداویستی گه‌یاندووه‌ته‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات
موعه‌لیم: دیمه‌شق دژی درووستبوونی هه‌رجۆره‌ كیانێكی كوردییه‌ له‌ سووریا
فه‌ره‌نسا: له‌ هێرشێكدا 3 كه‌س كوژران و 12 كه‌سیش برینداربوون
پیرانی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی دژی بن سه‌لمان ده‌ركرد
زۆینه‌ی خه‌ڵكی لیبیا ده‌یانه‌وێت كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی ببێته‌ سه‌رۆكیان
كاركردن له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بۆ 4 رۆژ كه‌مده‌كرێته‌وه‌
ئیبراهیم کاڵن:ڕێگە بە دروستکردنی پێکهاتەی هاوشێوەی دەوڵەت نادەین لەسوریا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە