وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاو دەکاتەوە
PM:03:51---15-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایكرد كه‌ به‌هۆى زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى غازی سروشتی بۆ ماوه‌یه‌ك دوو وێستگه‌ى غازى راده‌وه‌ستێت.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌: 

هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە رۆژی هەینی رێكەوتی 19/10/2018 كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی و بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت.

وەزارەتی كارەبا بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەپەرۆشەوە كار دەكات لەرێگەی پلان و بەرنامەیەكی تۆكمەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە كاریگەریی كەمی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت .

هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەكەینەوە كە دوای جێبەجێكردنی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز كاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێت و هاوڵاتیان سوودمەندی سەرەكی دەبن.



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە