یەكگرتوو وگۆران و كۆمەڵ سكاڵایەك ئاراستەی داواكاری گشتی دەكەن
PM:04:19---15-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سێ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنەكانی یەكگرتوو كۆمەڵ وبزوتنەوەی گۆران لەسەر ساختەكاریەكانی هەڵبژاردن و ساختەكردنی ناسنامەی فەرمی سكاڵایەك ئاراستەی داواكاری گشتی دەكەن.

لە بەشێكی ئەو سكاڵایەدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە پەرلەمانتاران سۆران عمر لەفراكسیۆنی كۆمەڵ و شێركۆ جەودەت لە فراكسیۆنی یەكگرتوو علی حمە ساڵح لە فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆران ئاماژەیان بەوە كردوە"لەڕۆژی 30/9/2018 لەبەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی ئێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، بەهەزاران ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك بەساختە دروستكرا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هەندێك لەهێزەكانی ناوخۆ، بەمەبەستی دوبارەو چەند بارە دەنگدان، ئەمەش بەپێی یاسا تاوانێكی گەورەیە "

دەقی سكاڵاكە:

بۆ بەڕێز / سەرۆكایەتی داواكاری گشتی
بابەت / سكاڵا
لەڕۆژی 30/9/2018 لەبەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی ئێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، بەهەزاران ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك بەساختە دروستكرا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هەندێك لەهێزەكانی ناوخۆ، بەمەبەستی دوبارەو چەند بارە دەنگدان، ئەمەش بەپێی یاسا تاوانێكی گەورەیە و لەئێستەدا مامەڵەی نادروست بەو ناسنامەو ڕەگەزنامانەوە دەكرێ! ئەم تاوانە تەزویركردنی كاعەزی ڕەگەزنامەو ناسنامەو مۆرو ئیمزاو گۆڕینی ناوی كەسانی دیكەیە بەوێنەی ئەو كەسانەی تەزویریان پێكردوە، بۆیە داوای گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی دەكەین بەرامبەر بەو كەسولایەنانەی كەئەو ساختەكاریەیان كردووە لە ڕەگەزنامەو تەوزیركردنیش لەهەڵبژاردنەكان.

 
جگە لەوە پەلاماری كارمەندانی كۆمیسیۆن و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆو نوێنەری كیانەی سیاسی و چاودێری هەڵبژاردنەكان دراوە، تاوانی هەڵبژاردن بەچەندین شێواز ئەنجام دراوە: 

1- بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو بەپێی خاڵی 4 بڕگەی سێیەمی ماددەی 4 هەركەسێك بەئەنقەست بەناوی كەسێكی دیكەوەی دەنگ بدات سزا دەدرێت بەبەندكردنی بۆ ماوەیەك لە 6 مانگ كەمتر نەبێ، بەغەرامەیەكیش لە 100 هەزار كەمتر نەبێ و لە 500 هەزار زیاتر نەبێ. 

2- بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو بەپێی خاڵی 6 بڕگەی سێیەمی ماددەی 57 هەركەسێك مافی دەنگدانی خۆی زیاتر لەجارێك بەكاربهێنێ (واتە چەند جارێك دەنگ بدات) سزا دەدرێت بەبەندكردنی بۆ ماوەیەك لە 6 مانگ كەمتر نەبێ، بەغەرامەیەكیش لە 100 هەزار كەمتر نەبێ و لە 500 هەزار زیاتر نەبێ.

3- بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو بەپێی خاڵی 3 بڕگەی چوارەم ماددەی 57 هـەر كەسـێك بـە هـەر هۆیـەك دەسـتدرێژی بكاتـە سـەر ئامرازەكانــی دەنگــدان كــە بــە یاســا رێگــەی پێــدراوە بــە سـڕینەوە یـان بـە دڕانـدن یـان بـە هـەر هۆیەكـی تـر، سزا دەدرێت بەبەندكردن بۆ ماوەیەك كەلە 1 مانگ كەمتر نەبێ و لەیەك ساڵ زیاتر نەبێ.

4- هەركەســێك بــە پێچەوانــەی حوكمەكانــی ئــەم یاســایە، یاسای ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، بەپێی خاڵی 5 بڕگەی پێنجەم لەمادەی 57، بــە چەكــەوە یــان بــە تیغــەوە (ســاح جــارح) بچێتــە نــاو بــارەگای تایبەتــی دەنگــدان، سـزا دەدرێـت بـە بەندكـردن بـۆ ماوەیـەك لەیـەك سـاڵ كەمتـر نەبێـت.

5- بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو بەپێی خاڵی 6 بڕگەی پێنجەم ماددەی 57 هـەر كەسـێك جوێـن یـان تەشـەر بـدات یـان دەسـتدرێژی بكاتــە ســەر لێژنەكانــی هەلبــژاردن، یــان یەكێــك لــەئەندامانــی لــە كاتــی پرۆســەی دەنگدانەكــە، سـزا دەدرێـت بـە بەندكـردن بـۆ ماوەیـەك لەیـەك سـاڵ كەمتـر نەبێـت.

6- بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو بەپێی خاڵی 7 بڕگەی پێنجەم ماددەی 57، هــەر كەســێك ســندوقەكانی دەنگــدان یــان تۆمارەكانــی دەنگـدان یـان هـەر بەڵگەنامەیەك خراپ بكات كەپەیوەندی بـە پرۆسـەی هەڵبژاردنـەوە هەبیـت، سـزا دەدرێـت بـە بەندكـردن بـۆ ماوەیـەك لەیـەك سـاڵ كەمتـر نەبێـت.

چاوەڕوانی گرتنەبەری ڕێكاری یاسایین بەرامبەر بە ساختەكاران و پێشێلكاران.

لەگەڵ ڕێزدا ...

هاوپێچ: بەشێك لە بەڵگە ئاماژە پێكراوەكان

سۆران عومەر، شیركو جەودەت، عەلی حەمە ساڵح 

ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە