ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
PM:12:20---18-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 774 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەرپرسێکی کۆما جڤاکێن کوردستان رایگەیاند ئەمریكا وەك توركیا ناتوانێت بڵێت كورد جیایە، پەكەكە جیایە. ئێمە لەوە تێدەگەین توركیا بۆ دەڵێت، كورد جیایە، پەكەكە جیایە. ئەوە دەوڵەتێكی پاكتاوكاری قڕكەرە، كە دەیەوێت كورد بسڕێتەوە،ئەگەر ئەمریکاش پەکەکە و کورد لێکجیابکاتەوە دەبێتە قڕکەر و پاکتاوکەر.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆما جڤاکێن کوردستان رایگەیاند بڕیارەكەی ئەمریكا، بڕیارێكە، كە بە تەواوی لە سۆنگەی بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسیی قێزەونی خۆیەوە دەریكردووە. ئەو بڕیارە هیچ پەیوەندیی بە یاسا و مافەكانی ئەمریكاوە نییە و هیچ پەیوەندیی بە كۆمەڵگەی ئەمریكاوە نییە. ئەو بڕیارە بە تەواوی بە گوێرەی بەرژەوەندیی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەهۆی پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورك دا داوێتی.

وتویەتی ئەمریكا بەو بڕیارەی نەك تەنها هێرشی كردووەتە سەر گەلی كورد، بەڵكو بەو بڕیارەی هێرشی كردووەتە سەر هەموو بەها مرۆڤایەتییەكان، هێرشی كردووەتە سەر ویژدانی مرۆڤایەتی.

ئاماژەی بەوەشکردوە بڕیارێكی لەو شێوەیە هیچ بەهایەكی ئەخلاقی و ویژدانیی نییە. بە هیچ شێوەیەك قبوڵ ناكرێت.




زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە