وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
PM:01:55---18-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 349 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
قایمقامیەتی کەلار ڕایگەیاند لەم هەفتەیەدا بەشە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی کەلار و ڕزگاری و کفریشدا دابەشدەکرێت.

لەڕاگەیەنراوێکدا قایمقامیەتی کەلار ڕایگەیاند بەشە نەوتی گەرمیان هەفتانە لە ٧٢٠ خێزانەوە زیادكراوە بۆ هەزار خێزان و بڕیارە لەم هەفتەیەدا جگە لە كەلار، لە ڕزگاری و كفریش دابەشكردن دەستپێبكات.

باسی لەوەكردووە، لە لایەن حكومەتی عێراقەوە بەشە نەوتی گەرمیان بۆ ٢١٦ هەزار لیتر لە یەك هەفتەدا زیادكراوە، كە پێشتر لە یەك هەفتەدا بەشی ٧٢٠ خێزان نەوت دابەش دەكرا، بەڵام ئێستا هەفتانە نەوت بە سەر هەزار خێزان دابەش دەكرێت.

هەر لەڕاگەینراوەکەدا هاتوە دابەشكردنی نەوت لە گەڕەكەكانەوە گواستویانەتەوە بۆ بەنزینخانەكان و ئێستا ڕۆژانە سێ بەنزینخانە لە كەلار نەوت دابەشدەكەن و پێشتر ئەنجوومەنی هەر گەڕەكێك ئاگاداردەكرێتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان سەردانی ئەو بەنزینخانانە بكەن.

دەشڵێ جگە لە كەلار لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی نەوت لە ناحیەی ڕزگاری و كفریش دەستپێدەكات و هەوڵ دەدەن تاوەكو كۆتایی ساڵ تەواوی گەرمیان نەوتیان بەسەردا دابەشبكرێت.




زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە