بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بەوکەسانەی گەشت بۆ ئێران دەکەن قەدەغە کرد
AM:11:11---29-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەنوسراوێک بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بەوکەسانە قەدەغە کرد کە گەشت بۆ ئێران دەکەن،و ئەمەش لەچوارچێوەی پابەندبونە بە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران.

لەنوسراوێکدا کە بانکی ناوەندی عێراقی ئاڕاستەی سەرجەم بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی کردوە، دەڵێ بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بەو کەسانەی قەدەغە کرد کە خوازیاری ئەوەن گەشت بۆ ئێران بکەن.

سەلامە سمەیسم کە شارەزاى بواری ئابوورییە باسلەوەدەکات، ئەم بڕیارە دەبێتە هۆى بوژانەوەى بازاڕى ڕەشى دراو و بەرزبوونەوەى نرخەکەى لە رۆژانى داهاتوودا لەگەڵ گەشەکردنى دیاردەى قاچاغچێتی.

ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی لەچوارچێوەی پابەندبوونی ئەو وڵاتەوەیە بە زنجیرەی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.




عادل عەبدولمەهدی:کاندیدی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری کاندیدی من نین
هادی عامری:فالح فەیاز کاندیدی عەبدولمەهدیە بۆ وەزیری ناوخۆ
عێراق بەرهەمهێنانی نەوت ڕۆژانە ١٣٩ هەزار بەرمیل کەم دەکاتەوە
ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
سەرکردەیەکی سائیرون:کاتێ سەرۆک وەزیرانمان دیاریکرد کاغەزی سپیمان بۆ واژۆ نەکردوە
پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
بزانه‌ بانكی ناوه‌ندی چه‌ند ملیۆن دۆلاری فرۆشتوه‌
عادل عەبدولمەهدی:١٣ هەزار دۆسیەی گەندەڵیمان لەبەردەستدایە
پارێزگاری کەرکوک دەسەڵاتەکانی دابەشدەکات
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە