سەرکردەیەکی سائیرون:کاتێ سەرۆک وەزیرانمان دیاریکرد کاغەزی سپیمان بۆ واژۆ نەکردوە
PM:02:17---06-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرکردەیەک لە هاوپەیمانی سائیرون بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند عادل عەبدولمەهدیمان بۆ ئەوە دیارینەکردوە بۆ سەرۆک وەزیران کە بەئارەزوی خۆی وڵات بەڕێوەبەرێت،و دەڵی کاتێ سەرۆک وەزیرانمان دیاریکرد کاغەزی سپیمان بۆ واژۆ نەکرد.

جاسم حەلفی، سەرکردە لە هاوپەیمانی سائیروون ڕایگەیاند: کاتێک سەرۆکوەزیران دیاریکراوە کاخەزی سپیمان بۆ واژۆنەکردووە، چۆنی بووێت وڵات بەو شێوە بەڕێوەببات و پۆستی سەرۆکوەزیران ببێتە بابەتی ململانێ. سەرۆکوەزیران بۆ ئەوەی دیاریکراوە کە قەیرانەکان تێپەڕێنێت.

دەشڵێ سەرمسوڕدەمێنێت لە سەپاندنی کەسێکی دیاریکراو و دروستکردنی قەیران، لەکاتێکدا دۆخی سیاسی قەیراناویی عێراق ناتوانێت بەرگەی ئەوە بگرێت.

وتی نابێت چەمک و تێگەیشتنی دەستگرتن بە کەسێک هەبێت، لەکاتێکدا عێراق گرفتی کەسی بەتوانای نییە. دۆزینەوە کەسێکی پاک و سەربەخۆ و خاوەن توانا کارێکی قورسیش نییە، بەڵکو زۆرجار لە دەستنیشانیکردنی کەسە بەتواناکان دۆش دادەمێنیتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی سێ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە بۆ متمانەدان بەو هەشت کاندیدەی لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانەوە دیاریکرابون،بەڵام بەهۆی دروستبونی پشێویەوە لەدانیشتنەکەدا کۆتایی بە کۆبونەوەکە هات.




عادل عەبدولمەهدی:کاندیدی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری کاندیدی من نین
هادی عامری:فالح فەیاز کاندیدی عەبدولمەهدیە بۆ وەزیری ناوخۆ
عێراق بەرهەمهێنانی نەوت ڕۆژانە ١٣٩ هەزار بەرمیل کەم دەکاتەوە
ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
سەرکردەیەکی سائیرون:کاتێ سەرۆک وەزیرانمان دیاریکرد کاغەزی سپیمان بۆ واژۆ نەکردوە
پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
بزانه‌ بانكی ناوه‌ندی چه‌ند ملیۆن دۆلاری فرۆشتوه‌
عادل عەبدولمەهدی:١٣ هەزار دۆسیەی گەندەڵیمان لەبەردەستدایە
پارێزگاری کەرکوک دەسەڵاتەکانی دابەشدەکات
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە