‎یەكێتی دوای هەڵبژاردن
مه‌سعودی‌ مه‌لا هه‌مزه‌
PM:03:03---17-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

‎ئەگەرچی تا ئەم چركەساتەش ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕانەگەیەنراوەو هێشتاش یەكێتی بە فەرمی ڕاینەگەیاندووە كە ئاخۆ ئەنجامەكانی قبوڵە یان نا؟ وەلێ بۆ جەماوەرو كادیرو ئەندامانی یەكێتی، یەكێتی دوای هەڵبژاردن گرنگە، بەر لە هەڵبژاردن و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارددا یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕادەیەكی زۆر بەیەكگرتوویی و یەكگوتاری بینرا، لەپاڵ ئەوەدا كاتێك جەماوەری یەكێتی دەبینێ لەچركەساتی پێشوازی كردن لە برێت مەكگۆرگ زۆرینەی سەركردەكانی یەكێتی لەماڵی كۆسرەت ڕەسول بەیەكەوە پێشوازی لێدەكەن و كۆدەبنەوە لەگەڵی، جگە لە دڵخۆشی یەكێتییەكان هیچی زیاتریان نییە، كەواتا دەبا بپرسین یەكێتی لەدوای هەڵبژاردن چی دەكا؟ چۆن بەردەوام دەبێ و چی دەگۆڕێ؟ ئایا سەركردەكانی یەكێتی دەگەڕێنەوە بۆ ململانێكان یان ئەمجارە تەواو هەموو یەك تیم و یەك دەست كار بۆ سەرخستن و گەشەسەندنی یەكێتی دەكەن؟

‎شاراوە نییە كە هەر حزبێكی سیاسی بیەوێ گۆڕانكاری ڕیشەیی بكات و بەرەو پێش بچێت دەبێ كۆنگرە بكات، كەواتا یەكێك لە بژاردەكانی بەردەم یەكێتی ئەنجامدانی كۆنگرەیە، بەڵام چ كۆنگرەیەك و چۆن كۆنگرەیەك؟ ئەو كۆنگرەیە بە چ ئامانجێكە؟ پاڵنەرەكانی پشت ئەنجامدانی كۆنگرەكە چین؟ ئایا سەركردەكانی یەكێتی دەیانەوێ بەو ڕۆحیەتەی ئێستاوە كۆنگرە بكەن و كۆنگرە لەپێناوی یەكێتی بێ، یانیش دەیانەوێ كۆنگرەیەك ئەنجام بدەن كە گومانی لەسەر بێ؟

‎سەرباری هەموو ئەگەرەكان، ئەنجامدانی كۆنگرە بۆ یەكێتی چەندە كارێكی زەرورە، ئەوەندەو زیاتریش جێی هەڵوەستەیەو پێویستە قسە لەسەر ناوەرۆكی كۆنگرەكە بكرێ، ئایا كۆنگرەكە تەنها بۆ هەڵبژاردنی ستافێكی تازەو هێنانەپێشەوەی خەڵكی نوێیە؟ یان بۆ گۆڕانكاری ڕیشەییە لە پەیڕەو و پڕۆگرام و هەیكەلی حزبی؟

‎بە بڕوای من، بەڵێ یەكێتی پێویستی بە ئەنجامدانی كۆنگرەیە، بەڵام كۆنگرەیەك بێ بەر لە بیركردنەوە لە گۆڕینی سەركردایەتی و هەڵبژاردنی سەركردایەتی تازە، دەبێ بەرنامەی ورد و ستراتیژی هەبێ بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی هەیكەلی تازەی حزب و دووبارە داڕشتنەوەی ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكان و دانانی پەیڕەوێكی ناوخۆ كە بگونجێ لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەردەم و جێی بیروڕا جیاوازەكانی ناو یەكێتیشی تیا ببێتەوە. 

‎لەپاڵ ئەوەدا، یەكێتی پێویستی بەوەیە لە كۆنگرەدا ئەوە بچەسپێنێ كە سوود لە ئەزموون و كارامەیی سەركردەو شۆڕشگێڕەكانی وەربگرێ و بیكاتە دیوارێكی پۆڵایین بۆ پاراستنی یەكێتی، هاوكات دەبێ دەرفەت بە گەنجان و لاوان بدرێ تا بتوانن توانای خۆیان بۆ یەكێتی بەكاربێنن.

‎ئەوەی گرنگە، پێویستە هەموو سەركردایەتی یەكێتی ئەوە باش بزانن كە جەماوەرو ئەندام و لایەنگری یەكێتی ئومێدی زۆر زیاتری بە یەكێتی هەیەو چاوەڕوانی زیاتری لێدەكرێ، لەوەش گرنگتر خەڵكی كوردستان لەهەموو هێزێك زیاتر پێویستیان بە یەكێتییە، بەڵێ بەهێزبوون و نوێبوونەوەی یەكێتی لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە، كە یەكێتی بێهێز بێ كوردستان لەبەردەم مەترسی گەورەدا دەبێ و هەموو ئەگەرێك خوازراوە بۆ كوردستان.

‎ڕاستە بەهێزبوونی یەكێتی بەندە بە سەركەوتن و گەشەسەندنی لە هەڵبژاردنەكان، بەڵام شاراوە نییە كە دۆخی ناوخۆیی و نوێبوونەوەی هەر حزبێك فاكتەری سەرەكییە بۆ گەشەسەندن و پێشكەوتنی زیاتر، كەواتا یەكێتی پێویستی بە خۆنوێكردنەوە هەیەو پێویستە یەكێتی لەئاست داواكاری جەماوەرو لایەنگری خۆی بێ، تاكە داواكاری جەماوەرو لایەنگری یەكێتی یەكێتییەكی بەهێز و خاوەن بڕیارو یەك هەڵوێستە نەك شتی تر






‎یەكێتی دوای هەڵبژاردن
‎بە ڕاكردنیش نەبێ، هەر دەگەنە بەغدا
ڕاگەیاندن و ڕووماڵی پیشەیی
پارتی رێككەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕانی دروستكرد
یەك دەنگ لە ناوەند، هەرێمیش بكەنە پەند
لە ساڵیادی راپەریندا..ئەرێ هەولێر بۆ بێدەنگە؟
سیاسه‌تی‌ بێ ئامانج
یه‌كێتی و گۆڕان...نزیكی یان دووری
بارزانی ئاوی گۆمەكەی مەنگتر كرد
راگه‌یاندنى یه‌كێتى و به‌ره‌كانى جه‌نگ
هەڵوێستی ڕوونی پارتی
پارتی و پەكەكە ، شەڕی نفوس یان وڵاتان
سیستەممان دەوێ‌ یان شەخس؟
با ئۆرگانەكان دابخەین
یەكێتی بێدەنگە، پارتی و گۆڕان دەیقۆزنەوە
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە