مەلا بەختیار و هەڵوێستەکانی
هادی حەمەڕەشید
AM:11:27---09-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 2471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

مەلا بەختیار لەو بەرپرسانەی یەکێتی بوو کە بەر لە هەموو هاوڕێکانی بۆ سەد پشتی تەمبێ کرا کە ڕیزپەڕ نەبێت و لەسەنتەری بڕیاری یەکێتی دوور نەکەوێتەوە، دامەزراندنی"ئاڵای شۆڕش" و پەرچەکردارەکانی یەکێتی دژ بەو ڕێکخراوە و حەکایەتی گرتنی مەلا بەختیار و ناهەموارییەکانی لە زیندان، وای لێکر کە لە کادیرێکی ڕەخنەگر لە جڵەولەدەستانی حیزبەوە ببێت بە پاسەوانی سەنتەرگەرایی و دژی هەر جۆرە ڕیفۆرم و پڕۆژیەکیش بووە کە لەلایەن یەکێتییەکانەوە پێشنیارکرابێت!

لە پاش ڕاپەڕینەوە مەلا پێبەپێ خۆی لە ماڵی "مام" نزیک کردەوە و تا ئەم ئاستەی کە بەناوی ئەو ماڵباتەوە هەڕەشە لە خەڵک ئەکات و هەڵسەنگاندنی بێ بایەخانە بۆ کەسانی وەک "بەرهەم ساڵەح" ئەکات و داوای دەرکردنی کچی"برایم ئەحمەد" لە یەکێتی ئەکات!

ئەو لە گفتوگۆکەی"لەگەڵ ڕەنج"دا و پێشتریش زۆر باسی خەباتی چەکداریی و سەربازی خۆی ئەکات، نەوەیەک کە وا تەمەنی لە ٣٠ساڵ نزیک ئەبێتەوە مەلا بەختیاریان نەدیوە کە پیاوێکی سەربازیی و پێشمەرگە بووبێت، ئەو تەنیا پاڵەوانی بەردەم مایک و سەر شاشە و دەمارگیرێکی ناو هۆڵ و فیستیڤاڵەکان بووە، سەرقاڵی پلاتفۆڕم و هەوڵدان بۆ قوڵکردنەوەی شەڕی ئایدۆلۆژیی پیشە و کارێکە کە پێی ناسراو بووە، ئەو هەڕەشانەی ئەیکات پشت بە جبەخانە و هێزی ماڵی مام ئەبەستێت کە لە ئێستادا خۆی بە یەکێک لە ئەندامانی ئەو خێزانە ئەزانێت!

مەلا بەختیار کە هەموو هێلکەکانی ئایندەی سیاسی خۆی لە سەبەتەکانی ماڵی بارزانی هاویشتووە، تەنانەت مەترسی خۆپیشاندەرانیش لە دواجاردا ئەبەستێتەوە بە پارتییەوە((فەلسەفەی پشت ئەو توندوتیژییە ئەوە بووە كە گوتوویانە ئەگەر یەكێتی نابووت نەكەین، ناتوانین پارتیش نابووت بكەین.)) زۆر شانازیش بەوەوە ئەکات کە دەستەواژەی "١٦ی ئۆکتۆبەر" ئەو دایڕشتووە و وەک جنێو و هەجوویەک بەباڵای حیزبەکەیدا بڕیوە سەخاوەتانە خزمەتی بە پارتی کردووە!

((ئەگەر یەك كورسی یان 100 كورسی بێنین، هەر یەكێتی نیشتمانیی كوردستانین، ئێمە قبوڵ ناكەین كەس چەكمان بكات، ئێمە چەكمان هەیە و كەس ناتوانێ‌ چەكمان بكات، هێزێك بیر لەوە بكاتەوە زۆرینەی هێناوە و بێت چەكمان بكات. با بیری لێنەكاتەوە)) ئەمە چەند ڕستەیەکی ناو چاوپێکەوتنی کەسێکە کە لە دوای ڕاپەڕینەوە زۆرترین پانتایی بۆ باسی دیموکراسی تەرخان کردووە و چەندین کتێب و وتاری لەسەر " دیموکراتی، ڕۆشنگەریی، مۆدێرنێتە، سۆشیال دیموکرات، مەدەنیەت، گەشەسەندنی کۆمەڵگا و بەرقەراربوونی فەرهەنگی ناتوندوتیژیی...هتد نووسیوە کە یەکێک لە پایە گرنگەکانی هەموو ئەوانە بریتییە لە هەڵبژاردن و ڕێزگرتن لە دەنگی خەڵک!!
جا دوێنێ شەو لە تەنیشتی ئەم هەمووە سەفسەتەوە دەستەواژەی "ویژدانی دیموکراسی" بەکارئەهێنا !!

بە لای منەوە هەڕەشەکانی مەلا زۆر ئابڕوبەرانەیە، چونکە سەرەڕای ئەوەی کە عەیامێکە ئەو مەیدانی سەربازی(لەڕووی پراکتیکەوە) جێهێشتووە، هاوکات تا لە شاخیش پێشگەرگە و فەرماندەی پێشمەرگە بوو، پشت ئەستوور بوو بە ئازایەتیی و چاونەترسی سەدان پێشمەرگە، ئەگینا هەر ئەو پێشمەرگانە بوون کە چەکیان کرد و لەکونجی زینداندا پاکانەی کرد و ئیعترافی لەسەر هاوڕێکانی خۆی کرد، بە قەولی "برایم جەلال":((بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەیە گولەباران بکرێیت، دەستی کرد بە گریان وتی؛ یانی زیلان بێ باوک ئەبێت؟ ))

تەنیا حەزێکی خۆیەتی کە وای نیشان بدات پیاوێکی مەیدانیی و جەنگاوەرە، پڕاوپڕ "فاروق ڕەفیق" لە کتێبی ماڵێکی لێک ترازاو و ویژدانێکی بیمار، پاشکۆی "پاکس ئەمریکانا"دا پێناسەیەکی شایستەی بۆ ئەکات؛((ئەو پیاوە کە بە مەلا بەختیار بانگ ئەکرێ، بە زەین مەنگۆڵییە و بە سلوک چەتە))!

گەورەترین نەنگیی دەسەڵاتی کوردی بریتییە لە "دەسەڵاتی دادوەری" ئەگەر "داواکاری گشتی" هێندەی یەک گەرد بوێرییان تێدا بێت ئەوا فەرمانی گرتن و دادگایی بۆ مەلا دەرئەکەن لەسەر ئەم جۆرە قسە پاتاڵانەی، چونکە بێگومان کاتێک سندوقەکانی دەنگدان بێبایەخ بکرێن ئەو کات توندوتیژیی ئەبێتە ئەلتەرناتیڤ و کۆمەڵگاش باجەکەی ئەدات!

بەخێرایی لە ئاوێنەدا سەیرێکی ڕووخسار و قەد و باڵای خۆی بکات، ئەوا تێئەگات دابەزینی دەنگەکانی یەکێتی لەماوەی ئەم ٤-٥ساڵەدا چۆن پیری کرد، سەنگ و قورسایی دەنگ سەرەتا لەڕووی دەرونی و بایۆلۆژییەوە کەمەرشکێنە و پاشاتر مێژووی دیکتاتۆرە"شۆڕشگێڕ"ــە چەکبەدەستەکانی دەوروبەرمان پێیانوتیت کە چۆن چەک ئەکرێیت؟!!





پاشاکان ڕووتن و نابێت بڵێین: ڕووتن!، ئێمە نەوەیەکی چەند بەدبەختین؟!
ئەرێ پیاوخوایەك نیە دوو جوملەی موفیدە فێری (حەمەتۆفیق ڕەحیم) بکات؟!
مزەلیی ناو ئاردەکە، تیرۆرێکی ڕێکخراو!
پەرلەمانێك بەبێ پەروەردە، وتارێك کەڕەنگە کاندیدان پێی قەڵس بن!
لەناو ماڵەکەی (گۆڕان)ـدا
بەڵێ بۆ "هاوپەیمانیی"
تا لەڕۆژی هەڵبژاردن نزیک ببینەوە!
بەحیزبییکردنى ناڕەزایەتییەکان لوتکەى بێ ڕەوشتییە
لەبارەی "سروە عەبدولواحید"ــەوە
گۆڕان؛ کاندیدەکانی، یەک لیستیی
مەلا بەختیار و هەڵوێستەکانی
سێ ڕستە لەسەر شاسوار، پێویستم بە چەند خولەکێک "بێلایەنی"یە
گەنجێک سەربەرزانە کورسى سەرۆکایەتى جێهێشت
د.هەڤاڵ چی بکات لەگەڵ خۆپیشاندەران؟
یەکگرتوو "بندیوار"ى هەیە؟!
12345

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە