تا لەڕۆژی هەڵبژاردن نزیک ببینەوە!
هادی حەمەڕەشید
PM:12:54---21-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

سەرباری ئەوەی کە دڵنیام پرۆسەی سیاسییمان لە کوردستاندا بردووەتە قۆناغێکەوە کە خوایاربێت ناگەڕێینە دواوە، بەڵام هێشتا کۆمەڵێک دیاردەی دزێو هەیە کە بە چەند مانگێک پێش هەڵبژاردن دەست پێئەکات و تا لە ڕۆژانی هەڵبژاردن نزیک ببینەوە، تا و حەماوەی زۆر کەس و لایەن بەرز و بەرزتر ئەبێتەوە!

لەو دیاردانە:
۱ـ گوتاری قەومیی، ئەم خیتابە لە کوردستاندا بە کۆمەڵێک شیعار و ریتۆریکی فریودەرانە دەست پێئەکات و بە ماڵوێرانیی و سووکایەتیی کردن بە تاک و ژێرپێ خستنی شکۆی کۆمەڵگای کوردیدا تێئەڕێت(لە گوند و ناوچەکانی ژێر قەڵەمڕەویی گۆڵمەزەکەی ئەیلول، چی مابوو بە کوردی نەکەن؟!) پاشتر لە بەناو ئابووری سەربەخۆ و فەزاحەتی نەوت و ڕیفراندۆمدا ئەگاتە دوا پلەی بێ مۆڕاڵیی و خەمساردیی لە هەمبەر چارەنووسی کۆمەڵگای کوردستان، دەرئەنجامەکەشی خستنەبازاڕی کۆمەڵێک فاشیست و مرۆڤی داخراو بووە!
لیستی سەربەخۆخوازانی کوردستان و لیستی خوێنی شەهیدان...هتد، وەلیدی ئەم جۆرە گوتارەن، کە یەکەمیان سەربەخۆیی کوردستانی کرد بە خەون و کۆمەڵگای کوردیی گێڕایەوە بۆ پێش ئۆتۆنۆمیی، دووەمیشیان خوێنی شەهیدان و کەسوکارییان بچووکترین بەهای لە بەرنامەی ئەواندا نەماوە!

٢- گوتاری دینیی، ئەم گوتارەش دیسانەوە ڕەگ و ڕیشەی تێکەڵاوە لەگەڵ گوتاری قەومیدا، بەدرێژایی سەدەی ڕابردوو، سەرانی بەناو شۆڕشی کوردستان، هەڵگری گوتارێکی پڕ لە پارادۆکس بوون، لەلای وڵاتانی زلهێز بەگوێرەی ویستی ئەوان گۆڕانکارییان لە گوتاریاندا کردووە، لە پەیڕەو و پرۆگرامیی ناوخۆییاندا تێکەڵەیەک لە نەتەوەیی و چەیگەرایی و لیبراڵ و دیموکرات و سۆشیالدیموکرات و دووانەی دژ بە یەکیان هەڵگرتووە، لەناو خەڵکی سادە دڵیشدا ئایندار و پابەند بە ئاینەوە جووڵەیان کردووە!

لەمێژووی نزیکماندا جارێکیتر ئاین لە تەکیە و مزگەوت و پەرستگاکان هاتە دەرەوە و ڕووی لە مەیدانی سیاسەت کرد، ئومێدێک هەبوو تا ئایین(کە پانتاییەکی گەورەی تێدایە بۆ دژایەتیی گەندەڵیی و نادادیی) ڕۆحێک بکاتەوە بە بەری کۆمەڵگای کوردیدا، تا بەر بەو ستەمکاریی و سەرلێشاوییەی سیاسەتی کوردستان بگرێت، کەچی لەبەختی تاریکی کورد لەیەکەم دەرکەوتنی بەشداریی سیاسیی حیزب و کەسایەتییە ئاینییەکاندا تایپێکی زۆر سەقەت و نموونەیەکی زۆر داڕزیومان بەرچاو کەوت!

لە ئێستادا جۆرێک لە تەماهیی و مەیلی چوونیەکیی لەنێوان ئەم دوو گوتارەی سەرەوەدا بەدی ئەکرێت، چوونیەکییەک کە زۆر ئەستەمە قەومچییەکی فاشیست و ئیخوانییەکی ئومەمی لەیەک جیابکەیتەوە!

ئەوانەی کە کەمترین سەروسەودایان لەگەڵ فیکری سیاسیدا هەبێت، ئەزانێت کە ناکرێت تۆ خۆت بە مرۆڤێکی ئومەمی بزانیت و بڕوات بە سنوورەکان نەبێت، بەڵام لەژێر کارکردی شەقی پۆستاڵی قەومچییەکاندا، تەحویل ببیت بۆ سۆپەر قەوچیی و لەدژی بەعسی ڕەفتار فاشیست پاساو بۆ هەڵنەگرتنی چەک بهێنیتەوە، کەچی ئێستا بێیتەوە و چەند فرسەخێک پەرلەمانتارانی پارتیی تێپەڕێنیت، هەڕەشەی چەکهەڵگرتن لە بەرامبەر دەسەڵاتی "شیعە"ی عێراقیدا بکەیت؟!

٣- بە ئاینیی و مەزهەبیی کردنی ململانێکان، لە کۆمەڵگایەکدا کە زۆرینەی ڕەهای موسڵمانی سوونی مەزهەب بێت، زۆر بێ واتایە کە حیزب و نیوێک (کە جگە لە ئەژنۆ لەرزین لەبەرامبەر دەسەڵاتی پاتاڵی کوردیدا، هیچ شانازییەکیان نەبێت) خۆیانیان پێ نوێنەری خوا بێت، خوایەک کە لە چەندین جێگای قورئاندا نەفرەت لە ستەمکار و دەسەڵاتی نادادپەروەر ئەکات، نەفرەت لە فاسید و پیسخۆران ئەکات، کەچی تۆ بێیت مەیل و موغازەلەت بۆ ئەو دەسەڵاتە هەبێت، لەبەرامبەردا تەکفیری حیزب و کەسانێکیتر بکەیت کە نایانەوێت لەگەڵ دنیابینیی پڕ لە تەسلیمبوونی تۆدا ڕێ بکەن!!

لەئاستی مەزهەبیشدا خۆت و کورد بخزێنیتە ناو شەڕێکی کۆنتر لە هەزار ساڵ لەمەوبەر، کە کورد هیچ کاتێک هێندەی ئێستا نەکراوە بە لایەنگر و تەرەف تیایدا، ئەوانەی کە بۆ خۆدەوڵەمەندکردن و ختوکەدانی هەستی مەزهەبی خەڵک گوتارێکی فاشیستی سوونیگەرایان بیناکردووە، نایانەوێت لێرەش بەدوواوە دەست لەو مەیلە تائیفییە هەڵگرن، بەڵکو لەگەڵ پارتی و هاوئاوازەکانیتریان، پاڵپشت بە تورکیا لەهەوڵی دروستکردنی میرنشینێکی مەزهەبیی داخراودان، کە بێگومان خەڵکی سادەدڵی موسڵمان کەرەستە و سووتەمەنی ئەو پرۆسەیەن!

٣ـ درۆ، میکانیزمی سەرەکیی هەموو ئەو خەوش و دیاردە دزێوانە "درۆ"یە، کە بەداخەوە تا ئاستی تێکدانی تەونی کۆمەڵایەتیی و ڕاڕایی تاک و هەڵوەشاندنەوەی خێزان، درۆکان سنوور ئەبەزێنن!

چی وائەکات لە بەناو بانگخوازێک، حاجییەک، سەرکردەیەک کە بڵێت:(( خێزانی فڵان سەرکردەی ئەو حیزبە، تەلەفۆنی بۆ کردووم تا دڵنیام بکات کە دەنگ بە من ئەدات و دەنگ بە حیزبی هاوسەرەکەی نادات؟!)) ئەمە درۆ بێت چەند کارەساتە، ئەوا تەنانەت ئەگەر ڕاستیش بێت کارەساتترە، تۆ نەتوانیت متمانەی نێوان خۆت و ژنێک لە تەلەفۆندا مەحرەمانە بپارێزییت، بیهێنیتە سەر شاشەی تیڤی بۆ کۆکردنەوەی مشتێک دەنگ، ئەبێت متمانەی هەزاران دەنگدەر چۆن بپارێزیت؟!!!





پاشاکان ڕووتن و نابێت بڵێین: ڕووتن!، ئێمە نەوەیەکی چەند بەدبەختین؟!
ئەرێ پیاوخوایەك نیە دوو جوملەی موفیدە فێری (حەمەتۆفیق ڕەحیم) بکات؟!
مزەلیی ناو ئاردەکە، تیرۆرێکی ڕێکخراو!
پەرلەمانێك بەبێ پەروەردە، وتارێك کەڕەنگە کاندیدان پێی قەڵس بن!
لەناو ماڵەکەی (گۆڕان)ـدا
بەڵێ بۆ "هاوپەیمانیی"
تا لەڕۆژی هەڵبژاردن نزیک ببینەوە!
بەحیزبییکردنى ناڕەزایەتییەکان لوتکەى بێ ڕەوشتییە
لەبارەی "سروە عەبدولواحید"ــەوە
گۆڕان؛ کاندیدەکانی، یەک لیستیی
مەلا بەختیار و هەڵوێستەکانی
سێ ڕستە لەسەر شاسوار، پێویستم بە چەند خولەکێک "بێلایەنی"یە
گەنجێک سەربەرزانە کورسى سەرۆکایەتى جێهێشت
د.هەڤاڵ چی بکات لەگەڵ خۆپیشاندەران؟
یەکگرتوو "بندیوار"ى هەیە؟!
12345

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە