مزەلیی ناو ئاردەکە، تیرۆرێکی ڕێکخراو!
هادی حەمەڕەشید
AM:11:28---11-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

جیا لە تیرۆری سەرکردە و ڕێبەرەکانیان، کە لەلای کەسمان شاراوە و پەنهان نیە، لەساڵی ۱۹۹۱ بەدواوە زیاتر لە ۵٠٠ ئەندام و پێشمەرگەی هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی ئێران، لەهەرێمدا و لەسایەی دەسەڵاتی کوردیدا تیرۆر کراوە، تەنیا لە مانگی ۳ی ئەمساڵ(۲٠۱۸)دا ۳چالاکی سیاسی ڕۆژهەڵات، لە۳ جێگای جیاوازدا هێرش ئەکرێتە سەریان و تیرۆر ئەکرێن، هەر کەمتر لە دوو مانگ لەمەوبەر 18-7-2018 هێزە ئەمنییەكانی پێنجوێن تەرمی (ئیقباڵ مورادی)ـیان لە نزیك چەمی گەورەی پێنجوێن دۆزیووەتەوە، ناوبراو باوکی زانیاری مورادی و مامی لوقمانی مورادیی بوو، کە بەداخەوە دوێنێ حوکمی سێدارەدانیان جێبەجێ کرا!

لەساڵی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، لەناوبردنی فیگەر و چالاکانی سیاسی ڕۆژهەڵات بوو بوو بە دیاردە، تەنانەت جۆری تەکنیکی تیرۆرەکە و پاڵپشتیی و پارەدارکردنی بکەرانی ئەو کارە قیزەونە هێندە ئاشکرابوو، کە لەبەشێك لەشار و شارۆچکەکاندا کرابوو بە کۆدی ناسینەوەیان، #مزەلیی_ناوئاردەکە بەو تایپە لەچەکی (مزەلیی/مڤلی) ئەوترا کە لەناو فەردە ئارددا ئەگەیشتە دەستی بکوژ و بەکرێگیراوەکان، کە بەئاشکرا و بێ شەرمانە ئەندامی میلیشیای پارتەکانی باشوری کوردستان بوون، ئێستاش لە پلە و پۆستی هەستیار و گرنگدان!
ئەمانە ئاردەکەیان قوزەڵقورت ئەکرد و چەکەکەشیان لەبازاڕە ڕێکنەخراو و بێ خاوەنەکەی کوردستاندا ساغ ئەکردەوە!

ئێستا کە بە چاوێکی کراوەوە لە ڕووداوەکان ئەڕوانم; تیرۆر و قەڵاچۆی چالاکانی سیاسیی ڕۆژهەڵات، دنە و هاندانی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لەلایەن هەرێم"بۆ یەکگرتنەوە و خۆیەکخستنەوە نا، بەڵکو بۆ زیاتر پەرتبوون" و فشارێکی کەم و بێ کاریگەر لەسەر ئێران، پشتگیریی پڕ لە سەخاوەتی ئێران بۆ هەندێ حیزبە کوردییەکانی ئێرە لە ساختەکاریی و هەڵبژاردندا، مەیلی قوڵی پارتی و یەکێتی بۆ چوونە ناو بەرەکەی ئێران لە بەغدا و ...شتیتریش!

پێم سەیرە کە ئەم هێزانە لەناو ئەم کێڵگەی لوغمەدا کە ئێران بۆی چاندوون، دانیشتوون، پلینیۆم ئەبەستن و سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنن بۆ قۆناغی نوێ!

ماوەیەکی زۆر تێنەپەڕیوە بەسەر دوورخستنەوەی "موجاهیدینی خەڵق" بۆ ئەلبانیا، کە بە هەوڵی هاوبەشی ئێران و عێراق و چرای سەوزی ئەمریکا لەعێراق، پاش چەندین کوشتنی بەکۆمەڵ و هەوڵی تیرۆر و ئیهانەکردن وەدەرنران!

ئێمە لەناو قوڵایی جەنگێکی گەرمیی جیهانیداین، ناپاك و بەکرێگیراوە ناوخۆییەکانمان مەملەکەتێکیان لە میت و ئیتڵاعات دروست کردووە، سادەیی و ساویلکەیی ڕێبەر و سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە ئاستێکدایە کە بەئاسانیی وەك کارتی فشار لەبەرامبەر ئێراندا ئەکرێن بە قوربانیی، بڕۆن لە ژیانی کولەمەرگیی کامپەکانیان بڕوانن، هێشتاش دیسان فشاریان لەسەر ئەکرێت تا لەهەڵبژاردندا بەکاربهێنرێن...چارەنووسی ئەمانیش باشتر نابێت لە چارەنووسی موجاهیدین، بەڵام پێش ئەوەی ناچاربکرێن، حەقە بۆ خۆیان بیر لە هەڵهاتن لەم هەرێمە بکەنەوە کە بۆیانکراوە بە کێڵگەی لوغم، لە هەموو جوڵەیەکدا مۆتەکەی لوغمێکی ئیتڵاعات بەدوایانەوەیە!





پاشاکان ڕووتن و نابێت بڵێین: ڕووتن!، ئێمە نەوەیەکی چەند بەدبەختین؟!
ئەرێ پیاوخوایەك نیە دوو جوملەی موفیدە فێری (حەمەتۆفیق ڕەحیم) بکات؟!
مزەلیی ناو ئاردەکە، تیرۆرێکی ڕێکخراو!
پەرلەمانێك بەبێ پەروەردە، وتارێك کەڕەنگە کاندیدان پێی قەڵس بن!
لەناو ماڵەکەی (گۆڕان)ـدا
بەڵێ بۆ "هاوپەیمانیی"
تا لەڕۆژی هەڵبژاردن نزیک ببینەوە!
بەحیزبییکردنى ناڕەزایەتییەکان لوتکەى بێ ڕەوشتییە
لەبارەی "سروە عەبدولواحید"ــەوە
گۆڕان؛ کاندیدەکانی، یەک لیستیی
مەلا بەختیار و هەڵوێستەکانی
سێ ڕستە لەسەر شاسوار، پێویستم بە چەند خولەکێک "بێلایەنی"یە
گەنجێک سەربەرزانە کورسى سەرۆکایەتى جێهێشت
د.هەڤاڵ چی بکات لەگەڵ خۆپیشاندەران؟
یەکگرتوو "بندیوار"ى هەیە؟!
12345

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە