ئەرێ پیاوخوایەك نیە دوو جوملەی موفیدە فێری (حەمەتۆفیق ڕەحیم) بکات؟!
هادی حەمەڕەشید
AM:10:54---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1035 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ئەرێ پیاوخوایەك نیە دوو جوملەی موفیدە فێری (حەمەتۆفیق ڕەحیم) بکات؟!

ئاخر مەعقولە گۆڕانخوازان ماڵ بە ماڵ بگەڕێن بۆ دەنگ کۆکردنەوە و خەڵك بخەنە سەر کەڵکەڵەی ئەوەی کە "وەرن با وەك یەکێتی و پارتی نەبین، وەك ئەوان سیاسەت نەکەین، وڵات نەفرۆشین، هاوڕێیەتی پارتی و یەکێتی گڵاوە، تەزویریان لێکردین، لە بەغدا موئامەرەیان لێکردین، لە هەولێر لە پەرلەمان و حکومەت وەدەریان ناین، نان بڕاومان ئەکەن و هتد

کەچی ئەم هاتووە بە ناخێری گیانی ئەڵێ پێم باشە هەر شەش لایەن پێکەوە بچین بۆ بەغدا!!!

لە هەموو جیهاندا تەحەددا ئەکەم، ئەندامی هیچ حیزبێك نیە بەقەدەر ئەندامی گۆڕان قوربانیدەر و مافخوراو بێت، کاکە کێ بڕوا ئەکات یان نا ئێمە لە مەکۆیەکداین ساڵی یەك نەسرێ وەرناگرین، پارەی ئاو و چامان نییە، لەحاڵەتی ئاساییدا زیاتر لە ۱٠هەزار دەنگمان هێناوە نەك ئۆتۆمبێل پاسکیلێکیش نیە کە موڵکی گۆڕان بێت و ئێمە بەکاری بێنین، بە سەیارە و پارەی خۆمان کار ئەکەین، زۆر زۆر بەئومێد و بێ کێشەش بووین و بچوکترین تەکلیفمان نەخستووەتە سەر حیزب.

ئەم هەڵسوڕاو و دەنگدەرە باشانە لەبری ئەوەی ڕێزی لێ بگیرێت، بەم جۆرە لێدوانانە ڕەشبین ئەکرێن، وێران ئەبن، شتێك نامێنێت کە ناوی سەربەخۆیی گۆڕان بێت!!

هیوادارم ئەوانەی مەعنین بە کەیسی بەغداوە بەتوندی وەڵامی ئەم برادەرە بدەنەوە، چونکە بەڕاستیی خەڵکێکی زۆر چاوەڕێ بوون کە گۆڕان وەك ناڕەزایەتییەك دژ بەو ساختەکارییەی لێمان کرا، بایکۆتی ئەنجوومەنی نوێنەران بکات، دەی مەعقولە جەنابعالیتان پێتان باش بێت لە فارگۆنی ئەو شەمەندەفەرەی سەرانی خیانەتدا بچین کە دەنگەکانیان دزین؟!!

ئەم برادەرانە بگرن و مەهێڵن لێدوانی سەقەت بدەن، ساختەکاریی بووە بە مەترسی دووەم!!





پاشاکان ڕووتن و نابێت بڵێین: ڕووتن!، ئێمە نەوەیەکی چەند بەدبەختین؟!
ئەرێ پیاوخوایەك نیە دوو جوملەی موفیدە فێری (حەمەتۆفیق ڕەحیم) بکات؟!
مزەلیی ناو ئاردەکە، تیرۆرێکی ڕێکخراو!
پەرلەمانێك بەبێ پەروەردە، وتارێك کەڕەنگە کاندیدان پێی قەڵس بن!
لەناو ماڵەکەی (گۆڕان)ـدا
بەڵێ بۆ "هاوپەیمانیی"
تا لەڕۆژی هەڵبژاردن نزیک ببینەوە!
بەحیزبییکردنى ناڕەزایەتییەکان لوتکەى بێ ڕەوشتییە
لەبارەی "سروە عەبدولواحید"ــەوە
گۆڕان؛ کاندیدەکانی، یەک لیستیی
مەلا بەختیار و هەڵوێستەکانی
سێ ڕستە لەسەر شاسوار، پێویستم بە چەند خولەکێک "بێلایەنی"یە
گەنجێک سەربەرزانە کورسى سەرۆکایەتى جێهێشت
د.هەڤاڵ چی بکات لەگەڵ خۆپیشاندەران؟
یەکگرتوو "بندیوار"ى هەیە؟!
12345

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە