پاشاکان ڕووتن و نابێت بڵێین: ڕووتن!، ئێمە نەوەیەکی چەند بەدبەختین؟!
هادی حەمەڕەشید
PM:12:29---23-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

شاعیر و چیرۆکنووسی دانیمارکیی"هانس کریستیان ئەندەرسن" کە بە نووسەری چیرۆکە خورافییەکان ناسراوە لە چارەکی یەکەمی سەدەی نۆزدەدا چیرۆکی"پۆشاکە نوێیەکانی پاشا"ی بڵاوکردەوە، کە ناوەڕۆکی چیرۆکەکە باس لە گەمژەیی پاشا و دەربارەکانی و تەنانەت زۆربەی خەڵکی مەملەکەتەکەشی ئەکات، کاتێك کە دوو ساختەچی بڕیاری چنینی جۆرە پۆشاکێك ئەدەن بۆ پاشا، ئەو پۆشاکە ئەفسانەییە، هەر کەسێك سەیری بکات و نەیبینێت کەواتە گەمژەیە یان بە ناشیاویی لە پۆست و پێگەکەیدا دانراوە.

پاشا و دەست و پێوەندەکەی هیچیان نابینن، بەڵام بۆ ئەوەی پێیان نەڵێن گەمژە و ناشیاو، خۆیان وا دەرئەخەن پۆشاکەکە ئەبینن، کە بڕیارە لە ئاهەنگێکدا کە پاشا لەبەری ئەکات، بۆ تێکڕای مەملەکەت بخرێتە ڕوو، هەر کەس لەوانیش نەیبینن، ئەوە حەتمەن گەمژەن!

پاشا بە ڕووتی دێتە ناو ئاهەنگەکەوە و بە ئەوپەڕی لەخۆڕازییبوون و پۆز لێدان "بەحساب بە پۆشاکەکەوە" هەنگاو هەڵئەگرێت، خەڵکی ڕەش و ڕووتیش تا تانەی "گەمژەیی"لەخۆیان بەدوور بگرن، هەمووان زارەترەك هاوار ئەکەن: واووو لەو پۆشاکە شیك و کەشخەیە!!

تا منداڵێکی زرنگ هاوار ئەکات: پاشا ڕووتە!

ئیتر گومانی ڕووتیی پاشا، دێتە سەر زاران و هەمووان لەبەر خۆیانەوە ئەڵێن: بەڵێ پاشا ڕووتە، ڕاستە پاشا ڕووتە، ئەوە خۆ پاشا ڕووتە...

سەرانی ئێمە ڕووتن، زەق زەق ئەبینین کە ڕووتن، خورافەی "حیکمەتی سیاسی" بەرچاوی گرتووین!
تۆ لێت سوورە کە ئەمانە ماڵی قەڵبن و شیاوی سووك کردنن، کەچی هێشتا خورافەی "یەکڕیزیی ماڵی کورد" ڕێگات نادات بڵێیت سووك و ڕسوان، بگرە ئەتەوێت ئێمەش چاومان داخەین!
تۆ خاترجەمیت کە ئەم شێرەپەڕۆیانە هیچ نین، تەنیا و تەنیا گەمژەیی ڕەش و ڕووت ئەوانی پۆشتە و پەرداخ کردووە، کەچی بەخۆت ئەڵێیت: ڕەنگە من گەمژەبم کە شیاویی و لێهاتووییەکانی ئەو نابینم!!

بەدبەختترین نەوە ئێمەین، کە لە کاتێکدا ئەژین لە چاوتروکانێکدا سەدان بەڵگە و دیکیۆمێنت ئەنێرن بۆ ئەدرەسە ئەلیکترۆنییەکانمان، بەڤیدیۆ و دەنگ و نووسراو و واژۆی خۆیانەوە، ئەمانفرۆشن، سازش ئەکەن، کڕنووش ئەبەن لەبەردەم گرگنەکاندا، بەڵام مەحکومین بە چاو داخستن، گوێ کڵۆمدان، بازدان بەسەر هەموو فەزاحەتەکانیاندا!

بەڕۆژی ڕووناك درۆ ئەکەن، بەڵێنی خەیاڵییمان پێئەدەن، بەپێچەوانەی دوێنێوە قسە ئەکەن و لێدوان ئەدەن، کەچی مەحکومین بە چەپڵە و هەلهەلەکێشان بۆیان، جنێو و تانە و بە سوخرییەکردن خۆیان لە شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دایان هێنا، بە ڕۆنیۆ و چاپی دەستی ئەرشیفیان کرد بۆ ئێمە، کەچی ئێستا لە زەمەنی سۆشیالمیدیادا ئێمە نابێ هیچ بڵێین، ناویان لێناوە"ئیرهابی فیکریی"!!!

عەزیزم، ئێوە ڕووتن، ڕیسوان، خۆفرۆشن، بچووکن لەبەردەم پارە و پۆست و ئیمتیازاتدا، دابەستە و دەست و پێ سپین، داهێنانی ئێوە کامەیە جگە لە شەڕی براکان و دزی و ڕۆژنامەنووس کوژیی و ژن کوژیی و هەڵهاتن لە کەرکوك و دەشتی موسڵ و مەخمور، شەرواڵپیسیی، ۳۱ی ئاب و ۱٦ی ئۆکتۆبەر، ملەکەچ لەبەردەم نەیارانی کورد و هەڵهاتوو لەیاسا...هەزاران سوکایەتی تر

دەی لێگەڕێن با من جوێنفرۆش بم، ئێوە نەک خۆتان باوکیشتان ڕووت بوو!





هەتا ژنێکی بارزانی مابێت، لەکوردستان کەس سەرۆك نابێت!
ماراسۆنی گەیاندنی سیڤی
پاشاکان ڕووتن و نابێت بڵێین: ڕووتن!، ئێمە نەوەیەکی چەند بەدبەختین؟!
ئەرێ پیاوخوایەك نیە دوو جوملەی موفیدە فێری (حەمەتۆفیق ڕەحیم) بکات؟!
مزەلیی ناو ئاردەکە، تیرۆرێکی ڕێکخراو!
پەرلەمانێك بەبێ پەروەردە، وتارێك کەڕەنگە کاندیدان پێی قەڵس بن!
لەناو ماڵەکەی (گۆڕان)ـدا
بەڵێ بۆ "هاوپەیمانیی"
تا لەڕۆژی هەڵبژاردن نزیک ببینەوە!
بەحیزبییکردنى ناڕەزایەتییەکان لوتکەى بێ ڕەوشتییە
لەبارەی "سروە عەبدولواحید"ــەوە
گۆڕان؛ کاندیدەکانی، یەک لیستیی
مەلا بەختیار و هەڵوێستەکانی
سێ ڕستە لەسەر شاسوار، پێویستم بە چەند خولەکێک "بێلایەنی"یە
گەنجێک سەربەرزانە کورسى سەرۆکایەتى جێهێشت
12345

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە