هەتا ژنێکی بارزانی مابێت، لەکوردستان کەس سەرۆك نابێت!
هادی حەمەڕەشید
PM:12:14---04-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 779 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

مام جەلال لە کۆتایی نەوەدەکان و سەرەتای دوو هەزاردا ماوەیەك خۆی ناونابوو "سەرۆکی هەرێم"، ڕاستە پارتی بەم ناو و خۆناساندنە زۆر سەغڵەت بوون، بەڵام لە گەشتێکی ئەوروپایدا نێچیرڤان بارزانی لێی ئەپرسن: ڕاستە مام جەلال بووە بە سەرۆکی هەرێم؟
ئەویش لە وەڵامدا بەپێکەنینێکی گاڵتەئامێزەوە ئەڵێ: هەتا ژنێکی بارزانیش مابێت لەکوردستاندا کەس سەرۆکی هەرێم نابێت!

ئەم ڕستە خەبەرییەی نێچیر کە تا ئێستا بەڕاست گەڕاوە، لە بەهێزیی پارتی و لێوەشاوەیی ماڵی بارزانییەوە نەهاتووە، تەنانەت بۆ خۆم ئیمانم بەو ڕایەش نیە کە پێیان وایە ئەم خێزانە بە پاڵپشتیی دەرەکیی مابێتنەوە، بەڵکو ئەم تەنەبوئەی نێچیرڤان سەرچاوەکەی هیچ لەباردا نەبوویی ڕکابەرەکانیانە!

ئێوە بڵێن خەڵکی کوردستان دە دوانزە پارتیمان بۆچیە؟! ئەگەر هەمووتان کۆتاجار ئەبنەوە بە مەسینەهەڵگری پارتی و ماڵباتی بارزانیی، کەواتە حیزبایەتی بۆ ئەکەن؟ هەر پارتی تاقانە و سەرچڵ با بۆ خۆیان کولفیکول بن!

خەڵکی بزانن سیاسەتکردن لە مەڵبەندەکان و مەکۆکان و دەڤەرەکان دواجار ئەچنەوە بە پرسگەی (لق)ـەکاندا گوزەر ئەکەن، کەواتە بۆچی سەری خۆیان بە منێکەوە بئێشێنن، بۆچی خۆیان ڕاستەوخۆ نەچن بۆ لق؟!

ئەم هەموو ناو و تایتڵە چیە، بۆچی هەموو دیوارەکان ناڕوخێنن کە مادام کەس لە نەسلی(بارزانی) ڕەسەنتر و عاقڵتر نیە!
ئێوە شەرم ناتانگرێت کە کاروان ساڵەح و محەمەد حاجی و ڕێباز حەملان و مەسعود حەیدەرتان پێ جاش و خۆفرۆش بوو، کەچی ئێستا خۆتان نوقڵانەی سەرکەوتن بۆ "مەسرور بارزانی" لێئەدەن؟!

دەی خۆ ئەوانیش هەر ئەوەیان وت!
بگرە ئەوان باسی باوکیان کرد، ئێستا ئێوە بڕیارەکەی مەکتەبی سیاسیی، لای خۆیان تایپ نەکراوە، ئێوە لێرەوە خەتمتان کرد و شەیپوری سەرکەوتن لە ئەو و پاڵپشتیی لە ئێوەتان بۆ لێداوە!

ئێ نێچیر بۆچی "دەوڵەتمەدار" نەبێت کە ۲٠ساڵ لەمەوبەر ئەم قسەیەی کردووە و تا ئێستا کەس نەیتوانیوە تێیانپەڕێنێت؟!
مەسرور بۆچی پشتئەستوور نەبێت کە هێشتا هەواڵەکە تەحریر نەکراوە، سەعدی پیرە پیرۆزبایی لێ بکات؟!

پارتی هێزێکە لەلای هەموو حیزبەکانی دەرەوەی خۆی، حیزبێکی خێڵەکیی و فیوداڵە، ماڵباتی بارزانییش پاتاڵ و نەخوێندەوارن، بەڵام کەدێتە سەر زەمینەی واقیع، ئەوە ئەو و ئەوەش ئەوانیتر!

پارتی هێزێکی فشەڵ و بێ ناوەڕۆکە، بەرگەی ململانێی ڕاستەقینە ناگرێت، لەبەغدا چونکە بەجدیی ململانێی کرا، فڕێ درایە گۆشەیەکی بێزراوەوە، بەڵام لە کوردستان کاتێك کە ڕکابەرەکانت شەڕیان بێت لەسەر "جێگر" کەواتە "سەرۆك" یەکلایە بۆ تۆ، هەموو بژاردەکان بەدەم تۆوە پێئەکەنن!

ئاسۆکانی پێکهێنانی حکومەت و تەسویقی کاراکردنەوەی (دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم) و هێشتنەوەی ئەو پۆستە لە دەرگانەی ماڵی بارزانیدا، گەڕانەوە و پاشەکشەیەکی ترسناکە و بەفیڕۆدانی ڕەنج و ماندووبوونی خەڵکی ئازادیخوازە تا ئاستی مایەپوچیی، مێژوو ئەم ناپاکییە بە خەتێکی بارز بۆ ئەنجامدەران و سەودا و مامەڵەکارانی ئەنووسێت.





هەتا ژنێکی بارزانی مابێت، لەکوردستان کەس سەرۆك نابێت!
ماراسۆنی گەیاندنی سیڤی
پاشاکان ڕووتن و نابێت بڵێین: ڕووتن!، ئێمە نەوەیەکی چەند بەدبەختین؟!
ئەرێ پیاوخوایەك نیە دوو جوملەی موفیدە فێری (حەمەتۆفیق ڕەحیم) بکات؟!
مزەلیی ناو ئاردەکە، تیرۆرێکی ڕێکخراو!
پەرلەمانێك بەبێ پەروەردە، وتارێك کەڕەنگە کاندیدان پێی قەڵس بن!
لەناو ماڵەکەی (گۆڕان)ـدا
بەڵێ بۆ "هاوپەیمانیی"
تا لەڕۆژی هەڵبژاردن نزیک ببینەوە!
بەحیزبییکردنى ناڕەزایەتییەکان لوتکەى بێ ڕەوشتییە
لەبارەی "سروە عەبدولواحید"ــەوە
گۆڕان؛ کاندیدەکانی، یەک لیستیی
مەلا بەختیار و هەڵوێستەکانی
سێ ڕستە لەسەر شاسوار، پێویستم بە چەند خولەکێک "بێلایەنی"یە
گەنجێک سەربەرزانە کورسى سەرۆکایەتى جێهێشت
12345

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە