پێش كۆبونه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی
بێستون فایەق
PM:09:09---19-08-2017
ئه‌م بابه‌ته 733 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

دوساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كانی زۆرینه‌ی پارله‌مانتار و فراكسیۆنه‌كانی پارله‌ماندا بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پارتی هیچ پرۆژه‌یه‌كی نه‌بو ته‌نها داوای ده‌كرد دانیشتنه‌كانی پارله‌مان دوابخرێ و پرسی سه‌رۆكایه‌تی به‌ سازان و كۆبونه‌وه‌ و رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان یه‌كلابكرێته‌وه، دواتریش كه‌ كۆبونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كان ده‌ستیان پێ كرد پارتی هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوسراوی نه‌بو، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و زنجیره‌ كۆبونه‌وانه‌ بی ئه‌نجام كۆتایی پێ هێنرا و پارتی له‌بری هێنانی پرۆژه‌ی به‌دیل، ململانێ ی پارله‌مانی و شه‌ڕی نیساب و پرۆژه‌ یاسای گواسته‌وه‌ بۆ سه‌یته‌ره‌ی هه‌ولێرو به‌كارهێنانی هێز له‌ دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆڕاندا.

بۆ ئێستاش كه‌ بڕیاره‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو پارتی و گۆڕان كۆببنه‌وه‌ گۆڕان پرۆژه‌ی ئاماده‌یه‌ و جڤاتی نیشتمانی به‌ پێنج خاڵ وه‌ره‌قه‌یه‌كی دانوستانی له‌باره‌ی موچه‌ و ژیانی خه‌ڵك و پرسی سه‌رۆكایه‌تی و سیستمی سیاسی و ریفراندوم و نه‌وت و داهاته‌كه‌ی و هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بۆ وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان ئاماده‌ كردوه‌ كه‌ به‌رچاوڕونیەكیشه‌ بۆ پارتی كه‌ له‌ ئێستاوه‌ ده‌زانێ گۆڕان چی ده‌وێ و گفتوگۆی چی ده‌كا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش ناڕونه‌ روئیاو پرۆژه‌ی پارتیه‌ هه‌م بۆ دانوستان و هه‌م بۆ ئه‌و پرسانه‌ی ئێستا له‌ كوردستان جیاوازی و ناكۆكیان له‌سه‌ره‌ .

ئێستا رون نیه‌ :

وه‌ره‌قه‌ی پارتی چیه‌و چی ده‌وێ و ئاماده‌یه‌ ده‌ست به‌رداری چی ببێ؟

پارتی چه‌ند له‌ خاڵه‌كانی گۆڕانی پێ جێ به‌جێ ده‌كرێ و له‌به‌رامبه‌ردا چی له‌ گۆڕان ده‌وێ؟

پرۆژه‌ی پارتی بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پۆسته‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی چیه؟

پارتی ئاماده‌یه‌ سیستمی سیاسی بگۆڕێ بۆ پارله‌مانی ؟ ئه‌ی له‌ به‌رامبه‌ردا چی ده‌وێ؟

بۆ موچه‌و قه‌یرانی دارایی و نه‌وت وداهاته‌ ناشه‌فافه‌كه‌ی، پارتی چی پێیه‌ بۆ لایه‌نه‌كان كه‌ خۆی به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه‌ له‌و كه‌یسانه‌؟

پارتی ئاماده‌یه‌ كه‌یسی نه‌وت به‌ نیشتیمانی بكا و بیخاته‌وه‌ ژێرچاودێری پارله‌مان و هه‌موان له‌ ده‌رهێنان و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌و فرۆشتن و پاره‌كه‌ی ئاگادار بن؟

پارتی ئاماده‌یه‌ ریفراندۆم بكاته‌ پرسێكی نیشتمانی و دوای بخات ؟ ئه‌ی ئه‌مه‌ له‌ به‌رانبه‌ر چیدا ده‌كات ؟

ئه‌گه‌ر پارتی پرۆژه‌و وه‌ڵامی رونی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جێ ناكۆكانه‌ نه‌بێ كه‌ ( چی ده‌وێ و ده‌ستبه‌رداری چی ده‌بێ ) ‌به‌ بڕای من كۆبونه‌وه‌كان به‌رهه‌م دار نابن .






پێش كۆبونه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و به‌رپرسیارێتیه‌ گه‌وره‌كه‌‌
گه‌ڕانه‌وه‌ی د.یوسف و پۆسته‌كه‌ی بارزانی
نه‌خێر بۆ ریفراندۆم
یەکگرتنی یەکێتی و گۆڕان
پارلەمان ئاوا کارا نابێتەوە
کێ لە حکومەت بکشێتەوە؟
پارێزگاری سلێمانی و ئیمزاکەی بارزانی
هەرێمى بەوەکالەت
گۆڕان و پارتی ململانێ یان دوژمنایەتی
پارلەمانی کوردستان و پارلەمانی عێراق
پێشمەرگە بۆ خزمەتى بەغدا بە کوشت مەدەن
پشوەکەی پارلەمان
پارلەمان و تەقەکردن لە خۆپیشاندەر
سەرۆکی هەرێم و یەکخستنی پێشمەرگە
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە