حەماوەی سیاسی
ئاشتی عەبدوڵا
PM:02:08---14-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 815 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

״فرێدریك هیگڵ״ی فەیلەسووفی ئەڵمانی، دەڵێت: سیاسەت بۆ ڕێكخستن و چارەسەركردنی ناكۆكی و ململانێكانی كۆمەڵگەیە.
ئەگەر وێنەیەكی كۆی پراكتیزەكردنی سیاسەت و ئەدای سیاسی وەرگرین لەهەرێمی كوردستاندا، ئەوا باشترین وێنە لەنێو ئەم فلیمە دیكۆمێنتاریەی ساڵانێكە لەهەرێم بەرهەم دەهێنرێت، وێنەی 3 ساڵی رابردووە بە ئێستاشەوە كەتێیدا سیاسەت بەجۆرێك وێناكراوە، كە لەبری مانا راستەقینەكەی و بەپێی ئەم تێزەی فرێدرێك هیگڵ كەبۆ رێكخستن و چارەسەری ناكۆكی و ململانێی كۆمەڵگەیە، تەواو پێچەوانەیە.

لێرە بەمانا سادەكەی سیاسەت بەومانایە دێت لەنێو تاك و كایە سیاسیەكەدا، كەهەمیشە حەماوەی سیاسی بەحەماسەت و توڕەبوون و لێكترازان و قوڵبوونەوەی ململانێكان و یەكترسڕینەوەو بێ بەهاكردنی كارو هەوڵەكانی ئەوانیتر و خود بەڕاستزان و خیتابی عاتیفی، جێی ئەو تێزەی گرتۆتەوە كەئاماژەمان پێكرد.

حەماوەی سیاسی بۆ بەلارێدابردنی زانستی سیاسیە، بۆیە پێویستیەكی حەتمیە تاك هۆشیاری سیاسی هەبێت تا لەنێوان حەماوەو زانستی سیاسیدا جیاكاری بكات و لای روون بێت، كە سیاسەت بۆ باشتركردنی ژیانی تاكە و رێكخستنەوەو چارەسەری كۆی كێشەو پرسەكانی كۆمەڵگەیە، بەڵام بەهۆی فرە ئایدولۆژیاو زیادبوونی بەرژەوەندی بۆ جێگرتنەوەی ئایدۆلۆژیایەك بەویترو گەیشتنە ترۆپكی دەسەڵات، هەموو ئەم مەفاهیمە راستەقینانەی باسكرا فەرامۆشكراوە، لەئەنجامدا لەبری ئەوەی سیاسەتكردن خزمەت بەهاووڵاتی بكات، فریوئەدرێت بەحەماوەی سیاسی ، مەبەست لەحەماوەی سیاسی (هەموو ئەو حەماسەتە زیاد لەپێویستەیە، كە لەخیتابە نالۆژكییەكاندا ئەدرێت بەگوێی رای گشتیدا، كەتێیدا نیەت و كردار ئاسمان و رێسمانی فەرقە لەگەڵ گوتارەكاندا، لەئەنجامدا تاك چەواشەدەكرێت بۆ مەرامێكی سیاسی و لەكۆی هاوكێشە سیاسەكاندا بەرژەوەندی هاووڵاتی كۆتا خاڵی خیتابەكانیانە و كەدێتە سەر واقیع جێبەجێناكرێت).

ئەزموون و ئەو وێنەیەی كە ئێستا لەبەردەستە ئەوەمان پێدەڵێت، كە حەماوەی سیاسیەكان و هات و هاواری شاشە دونیایەكی خەیاڵی و وێناكردنی خود بەفریشتە و كاركردن لەسەر زهنیەتی هاووڵاتی بەكۆمەڵێ بەڵێن كەتەنها رووكارێكە بۆ گەیشتن بەمەرامی سیاسی و لەپاڵیدا بەشەیتانیكردنی هەموو ئەوانیتر، ئەو حەماوە سیاسیەیە كەكۆی پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی كوردستاندا بەم ئاقارەدا بردوە، كە تێیدا هاووڵاتی زەرمەندی یەكەمە و ئاسۆی چارەسەریش رۆژ بەرۆژ لێڵتردەبێت.

لەسەروبەندی پرۆسەی ریفراندۆمدا ، هەر ئەم حەماس و حەماوە سیاسیە بوو، كە روئیایەكی روونیشی نەبوو بۆ دەر ئەنجامەكەی و هەرێمی كوردستانی بەم رۆژە گەیاند كە زۆرێك لەو دەستكەوتانەی لەدەستدا كەبەخوێنی سەدان رۆڵەی بەدەست هاتبوو.

هەروەها حەماس و حەماوەی سیاسی ئێستاش بەلەبەر چاونەگرتنی بارودۆخی پڕكێشەی هەرێم و هاووڵاتیان گڕدەكاتەوە و لەبری هەنگاوێك بۆ چارەسەرو خۆكۆكردنەوە و بونیادنانەوەی ئەوەی رۆیشت ،ئاڕاستەی خیتابی سیاسی بۆ پەرتەوازەیی زیاترو موزایەداتی سیاسی زیاترەو بەئامانجگرتنی بەرژەوەندیە سیاسیەكان و پشتكردنە لە هاووڵاتی لەوكاتەی كەژیانی تاك پێویستی بەئارامی سیاسی هەیە و دەستپێكی هەنگاوی خێرا بۆ چارەسەری كێشە و ململانێی سیاسیەكان لەپێناو باشتركردنی گوزەران و ژیانی تاك لەم هەرێمەدا دەبوو لەپێشینەی كارەكانی هەموو لایەك بێت و لەژێر چەتری بەرژەوەندی هاووڵاتیدا هەموو بیروڕاو ئایدۆلۆژیا جیاوازەكان كۆببنەوە و لەبری هاتوو هاواری دونیای شاشەكان هەنگاو بنرێت بۆ دونیایەكی واقیعی بۆ بەرژەوەندی گشتی، بەڵام بەم ئاكارە سیاسیەی كەدەیبینین زۆرێك لەلایەن و سیاسیەكان لەبەرژەوەندی و دونیای ئەواندا ئەو چەترەی هەمووان كۆدەكاتەوە بۆخاتری بەرژەوەندی گشتی نایبینن و لەژێر لێزمەی حەماوەی سیاسی و نالۆژیكی سیاسەتكردنیاندا، رای گشتی زیاتر چەواشە دەكەن. كاتێكیش چمكێكی بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆیان هەمان فۆڕم و هەمان ئەدای دەسەڵاتداران دووبارەدەكەنەوە.





عەفرین
لێگەڕێن، با ئێمە نامەیەکی راشکاوانە بنێرین بۆ مام
حەماوەی سیاسی
هێرۆ خان هاوكێشەكە دەگۆڕێت؟
قارەمانی قەیرانەکان
‌بەڵێ بۆ دواخستنی ریفراندۆم
بۆ بەڵێکەی بارزانی زووە و بۆ نەخێرەکەی شاسواریش درەنگە
سەربەخۆیی، مافی چارەی خۆنووسینی گەلێک و کارتەکەی بارزانی
سەبری ئەیوب، یان ئیرادەو بڕیاردان؟
غافڵ بوون، لەقەزیە گەورەکەی میللەتێک
هێرۆخان بۆ خەڵات ئەکرێت؟
‌ لەبری نان ، پەیام لەسەر سفرەی خەڵکە
‌ئەمجارە قوباد تاڵەبانی
‌کوڕەکەی مام جەلال
لەواشنتۆنەوە بۆ دەباشان
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە