کەرکوک ( بەھای نەتەوەیی یان بەھای مرۆیی)
ئاشتی عەبدوڵا
AM:10:56---17-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەرێگەی کۆمەڵێ دەزگای راگەیاندنی زەبەلاحی حزبی و سێبەرەوە پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت ، چەواشەکارییەک بکاتە واقیع، ھەروەک چۆن بەبێ دووربینی سیاسی و بەبێ ئامادەکاری و لەبەرچاوگرتنی لێکەوتەکان ریفراندومی سەپان لەپێناو ئەوەی دەستکەوتێکی مێژووی لەسیڤیەکەی بارزانیدا تۆماربکەن و ریفراندۆمیان کردە واقیع.
ئاخر ئەم سەوداومامەڵە سیاسیە پڕ فرتوفێڵانە مەگەر بەس لای ئەوان لۆژیک بێت، لۆژیکێک بەپێوەری ئەوان حەتمەن باوەڕپێکراونیە.


لەگەڵ ھەموو رەخنەو تێبینیەکمان، بەڵام ئەوەی پارساڵ لەکەرکوک روویدا لەنێو ئەو پلانە ئیقلیمییە و ئاسانکاریەکانی پارتی بۆ جێ بەجێکردنی پلانەکان بەتایبەت لەکەرکوک، یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەجووڵەیەکی سیاسی و سەربازی تر بەرامبەر ئەم پلانە ھاتە نێو ھاوکێشەکەوە ئەگەرچی بۆ ئەوێ رۆژێ لەرووی لەدەستدانی خاک و ھەستە نەتەوەییەکانمان رۆح بریندارکەربوو، بەڵام لەو واقیعە تاڵەدا تاکە بژاردەبوو، کە لەناو کەرکوکدا خوێن رشتنی راگرت، بەرامبەر بەبەھا نەتەوەییەکان بەھا مرۆییەکان گرنگتربوو لەو ساتەوەختە دژوارەدا.
ئەو پلانەی لەسەرکەرکووک بوو ھەمان پلانیش بەجۆرێکیتر لەسەر عەفرین بوونی ھەبوو ، دەرئەنجامی ھەردوو پلانەکەش بۆ ئێمەی کورد پڕ ئازاربوو ، ھەر ئەم دوولێکچوونە لەپلان و دەرئەنجام لەکەرکوک و عەفرین وەڵامێکی موقنیعە بۆ سەوداو مامەڵەکردن بەرووداوەکانی کەرکوکەوە.

*لەڕووی تێڕوانینی سیاسییەوە

ئەو لۆژیکەی پارتی دەیەوێت بسەپێنێ و لەشکرێکی شوێن خۆی خستوە و بەچەواشەکارییە سیاسیەکانی پارتی دەڵێن ئامین و رێگریکردن لەخوێن رشتن لەکەرکوک بەخیانەت ناودەبەن، لەچوارچێوەیەکدا لەڕووی تێڕوانینی سیاسیەوە، ھەر ھێزو لایەن و گروپێک بیەوێت بەچەواشەکاری عەیبە سیاسیەکانی خۆی پەردەپۆش بکات،  بە فێڵ و تەڵەکەی سیاسی ناودەبرێت.
دوو ھۆکارھەن لەپشت شاردنەوەی راستیەکان: یەکەمیان بۆ شاردنەوەی شکستی سیاسی و ئیفلاس بوون لەسەر ئەرزی واقیعی سیاسیە. دووەمیشیان بۆ ئەوەیە کە مێژوویەک لەخیانەتی پێ پەردەپۆش بکەن .

(خلاصة کلام) ئەوەیە ھەموو کوردی باشوور باجی ریفراندۆم و عینادیەکەی بارزانی دا و لەبری داوای لێبوردن لەخەڵک و کەرکوکیەکان بەتایبەت بەشوێن حیلەیەکی ناشەرعیدا دەگەڕێن، تا بەلۆژیکی خۆیان شەرعیەتی پێبدەن.






کەرکوک ( بەھای نەتەوەیی یان بەھای مرۆیی)
دوو ساڵ پێش ئێستا، وتمان کوڕەکەی مام جەلال..
شاگردیش مرۆڤە!!
عەفرین
لێگەڕێن، با ئێمە نامەیەکی راشکاوانە بنێرین بۆ مام
حەماوەی سیاسی
هێرۆ خان هاوكێشەكە دەگۆڕێت؟
قارەمانی قەیرانەکان
‌بەڵێ بۆ دواخستنی ریفراندۆم
بۆ بەڵێکەی بارزانی زووە و بۆ نەخێرەکەی شاسواریش درەنگە
سەربەخۆیی، مافی چارەی خۆنووسینی گەلێک و کارتەکەی بارزانی
سەبری ئەیوب، یان ئیرادەو بڕیاردان؟
غافڵ بوون، لەقەزیە گەورەکەی میللەتێک
هێرۆخان بۆ خەڵات ئەکرێت؟
‌ لەبری نان ، پەیام لەسەر سفرەی خەڵکە
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە