پرسی ئاشتیی لە تورکیا؛ لەگەڵ جەهەپە یان ئەکەپە؟
کەمال چۆمانی
PM:05:42---23-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ئەردۆغان پڕۆسەی ئاشتیی لەگەڵ کورد وەک ئامرازێک بەکارهێنا بۆ وشککردنی پشتیوانیی گەل لە پەکەکە و بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان لە تورکیادا، بەڵام کە بینی پڕۆسەی ئاشتیی زیاتر بزوتنەوەی ئازادیخوازیی بەهێز دەکات، پەشیمان بویەوە. ئامانجی ئەردۆغان چارەسەرکردنی پرسی کورد نەبو، بەڵکو تواندنەوەی پرسی کورد بو لە بۆتەکەی ئاکپارتییدا. ئەو پێیوابو بە چارەسەرکردنی پرسی کورد ئاکپارتیی هێندە بەهێز دەبێت کە پێویستییەک بۆ هەدەپە و پەکەکە نامێنێت و خۆیشی لە ئۆجەلان لەناو کورددا رێزلیگیراوتر دەبێت. ئەوەی ئێستا هەدەپە هەوڵدەدات پارتییەکی هەمو گەلانی تورکیا بێت، ئەردۆغان هەمان هیوای بۆ ئاکپارتیی هەبو. کاتێک بینی ئەنجامەکان هەمان چاوەڕوانییەکانی ئەردۆغان نین، لە پڕۆسەی ئاشتیی و موزاکەرە ١٠ خاڵییەکەی دۆڵمەباخچە کە ئۆجەلان قبوڵیکردبو، پاشگەزبویەوە.

چارەسەریی پرسی کورد مەسەلەیەکی گرنگە بۆ سەقامگیریی ئابوریی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیی تورکیا و ناوچەکەش، هەر بۆیە، شکستی ئەردۆغان لەوانەیە دەرفەتێکی باشتر بداتە پڕۆسەی ئاشتیی لەگەڵ جەهەپەدا چونکە جەهەپە هەدەپە لە ناوچە کوردییەکان هەدەپە بە رکابەری خۆی نابینێت بەوپێیەی جەماوەرێتییەکەی بەهێز نییە. بەڵام ئاکپارتیی، هەمیشە هەدەپە بە نەیاری خۆی دەزانێت چونکە ئاکپارتیی لەناو گەلی کورد لە تورکیادا پێگەیەکی بەهێزی هەیە. ئەمەیە وا دەکات ئەردۆغان سەرکەوتنی خۆی تەنها لەوەدا نەبینێتەوە کە ببێتەوە سەرۆک، بەڵکو وا بکات هەدەپەش نەتوانێت بەربەستی سەدا ١٠ی هەڵبژاردن تێبپەڕێنێت، تەنانەت ئەگەر بە تەزویری و دەنگ دزین و ئاژاوەش بێت.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە